کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هۆشداری لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ له‌سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی

هۆشداری لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ له‌سێداره‌دانی شه‌ش

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ هۆشداری داوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی به‌ ناوه‌كانی ئه‌كبه‌ر دانشوركار، محه‌ممه‌د ته‌قه‌وی سه‌نگدهی، بابه‌ك عه‌لیپور، پویا قوبادی بیستوونی، وه‌حید به‌نی عامریان و ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مونته‌زر له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی به‌ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” به‌ به‌غی و ئێعدام مه‌حكووم كراون. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی ڕێبه‌ندان، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه‌ هۆشداری به‌ كۆماری ئیسلامی داوه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزاكانیان بووه‌.