له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو چوار حاڵه‌تی تووشبوونی هاووڵاتیانی شاری سنه و ده‌وروبه‌ری به ئۆمیكرۆن له ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره تۆمار كراوه و ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان هۆشداری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وایرۆسه له ئۆستانی سنه ئه‌ده‌ن.
به‌ڕێوبه‌ری بێهداشتی زانكۆی پزیشكی شاری سنه ڕایگه‌یاند: ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كان بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خولی شه‌شه‌می كۆرۆنا له‌و شاره و به تووشبوونی ٣ كه‌سی دیكه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ئاماری تووشبووانی ئه‌و ئۆستانه بۆ سه‌ره‌وه‌ی چوار كه‌س به‌رز بوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر بێت و هاووڵاتییان و دام و ده‌زگاكانی ڕژیم ڕێكاری پێویست له به‌رگری و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وایرۆسه له به‌رچاو نه‌گرن، له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا شایه‌تی به‌ڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وایرۆسه و تووشبوونی هاووڵاتییان زیاتر له‌و ئۆستانه‌دا ده‌بین. له‌درێژه‌دا ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره داوای له هاووڵاتیان كردووه به كوتانی واكسێن، به‌ستنی ماسك، نزیك نه‌بوونه‌وه‌ی له یه‌كتر و شۆردنی به‌رده‌وامی ده‌ست، ته‌ندرووستی خۆیان و هاووڵاتییانی شاره‌كه‌یان بپارێزن. شایانی باسه له به‌شێك له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانش هۆشداری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وایرۆسه به هاووڵاتییان دراوه.