کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

هۆشداری لایه‌نه‌كانی مافی مرۆڤ به‌هۆی بازه‌رگانی كردنی به‌ مرۆڤ له‌ شاره‌كانی عێراق

هۆشداری لایه‌نه‌كانی مافی مرۆڤ به‌هۆی بازه‌رگانی كردنی به‌ مرۆڤ

دیاردەی بازرگانیکردن بەمرۆڤ لە عێراق زەنگی مەترسی لێداوە و دەزگا حکومییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگه‌ی مەدەنی بەرزبوونەوەی ڕێژەکەیان تۆمارکردووە و هۆکارەکەشی بۆ دۆخی سەختی ئابوری خەڵک دەگێڕنەوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدراوه‌ و چەندین کەسیان دەستگیرکرد لە نێویاندا ژنێک هەوڵیداوە منداڵێک بە دوو ملیۆن و نیو دیناری عێراقی بفرۆشێت. له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا “عەمید ویسام زوبەیدی”، بەڕێوەبەری فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی “کەرخ” لە بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی مرۆڤ لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگه‌یاند، منداڵان تەنها ئەو کەسانە نین کە مامەڵيیان پێ دەکرێت، بەڵکو گەورەترین ڕێژەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە ڕێگەی فرۆشتن و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ژنانەوە ڕوودەدات، بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لە خوار تەمەنی یاساییه‌.