ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژئاوای ئیسفه‌هان دژ به نه‌دانی حه‌قاوه كۆبوونه‌وه و هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت دا.
كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له شوێنی دابه‌شكردنی حه‌قاوه دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشان دا و هۆشداریان دا كه ئه‌گه‌ر حه‌قاوه‌كانیان تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ نه‌درێت، گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانی ئه‌و پارێزگایه به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.