شۆرای هاوئاهه‌نگی كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌یان له وه‌زیری نه‌وت كرد كه ئه‌گه‌ر ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت نه‌چیته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه ئه‌وه جلی وه‌زاره‌تی له‌به‌ر دهرئێنین.
له به‌یاننامه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت دا هاتووه، زیاتر له ١٠ ساڵ به سه‌ر په‌سه‌ندكردنی یاسای ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت له مه‌جلیسی ڕژیم تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام هێشتا نەچووهته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه. له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ دا ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و وه‌زیری نه‌وت سه‌ردانی ناوچه نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێرانیان كرد و به‌ڵێنیان دا ئه‌و لایه‌حه‌یه به‌كرده‌وه ده‌ربێت. شۆرای هاوئاهه‌نگی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت تا ڕێكه‌وتی ٢٠ی خاكه‌لێوه كات به وه‌زیری نه‌وت ئه‌دات كه به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێكرانی ماده‌ی ١٠ به‌جێ بێنێت و ئه‌گه‌ر وڵامی داخوازییهكهمان نه‌داته‌وه ئه‌وه جلی وه‌زاره‌تی له‌به‌ر دهرئێنین.