هانا نۆیمه‌ن، سه‌رۆكی به‌شی كاروباری ئێران له یه‌كێتی ئورووپا له په‌یامێك دا سه‌باره‌ت به چڕبوونه‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌دوای ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل هۆشداری دا.
هانا نۆیمه‌ن له په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: هه‌ر چه‌ند ئاگربه‌ست له ئێران به‌رقه‌رار بووه، به‌ڵام ڕه‌نگه كۆماری ئیسلامی له‌و ده‌رفه‌ته بۆ سه‌ركوت، ئه‌شكه‌نجه و ئێعدامی نه‌یاره‌كانی كه‌ڵك وه‌ربگرێت. ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه یه‌كێتی ئورووپا ئه‌بێ چاودێری دۆخه بكات و ده‌ستی به زانیاری ورد له سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ڕژیم له بواری مافی مرۆڤ دا بگات. چالاكانی مافی مرۆڤ ته‌نیاتر له هه‌میشه‌ن و ئه‌بێ پاڵپشتی بكرێن.