به‌یانی سێشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، دۆناڵد ترامپ به‌دوای به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وت وڵاتی سه‌نعه‌تی له كانادا هۆشداری به خه‌ڵكی تاران دا و وتی: به زووترین كات ئه‌و شاره به‌جێبێڵن.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئه‌مریكا، حه‌وت وڵاتی سه‌نعه‌تی داوایان له ترامپ كردووه به‌یاننامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسڕائیل واژۆ بكات، به‌ڵام سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له واژۆكردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا خۆی بواردووه و به په‌له گه‌ڕاوه‌ته‌وه كۆشكی سپی. دۆناڵد ترامپ پاش گه‌ڕانه‌وه هۆشداری به خه‌ڵكی تاران دا به زووترین كات ئه‌و شاره چۆڵ بكه‌ن. ڕۆژی ڕابردووش باڵوێزخانه‌كانی ڕووسیه، ئاڵمان و سویس كاروباره‌كانیان ڕاگرت و به شارومهندهكانیان وت به زووترین كات ئێران به‌جێبێڵن.