کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هۆشداری دامپزشكی ئوستانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی “ته‌بی كریمه‌ی كۆنگۆ”

هۆشداری دامپزشكی ئوستانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌بی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گوڵان، به‌ڕێوه‌به‌رانی دامپزشكی ئوستانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ گه‌رم بوونی كه‌ش و هه‌وا و ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كریمه‌ی كۆنگۆ” له‌ ئوستان هۆشداری دا.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئیداری دامپزشكی ئوستانی كوردستان، نه‌خۆشی “ته‌بی كریمه‌ی كۆنگۆ” له‌ ڕێگه‌ی “گه‌نه‌”ی سه‌ر له‌شی ئاژه‌ڵ بۆ ئینسان ده‌گوازرێته‌وه‌ و ئه‌بێته هۆی خوێنبه‌ربوونی ده‌روونی. ئه‌و نه‌خۆشیه‌ وایرۆسیه‌ و به‌ ئاسانی بڵاو ده‌بێته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئاژه‌ڵداران و گوندنشینان ئه‌بێ زۆر وریای دۆخه بن و له‌گه‌ڵ گرم كردنی كه‌ش و هه‌وا شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان و ئاژه‌ڵه‌كانیان سه‌مپاشی بكن.