ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، خۆپێشانده‌رانی كرماشان پاش گیانبه‌ختكردنی “مینۆ مه‌جیدی” هۆشدارییان دایه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم كه له هه‌ر كوێ بن قه‌ره‌بووی خوێنی كوژراو و برینداره‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له خۆپێشانده‌رانی كرماشان شه‌وی ڕابردوو به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وی سه‌ركوتی خوێناوی ڕژیم له‌و شاره چوونه به‌رده‌م ماڵی فه‌رمانده‌یه‌كی سپای پاسداران به‌ناوی “مێهدی ئه‌حمه‌دی” به‌ڵام ناوبراو له ترسی تۆڵه‌ی خه‌ڵك په‌نای بردبوو به پادگانی “ئه‌لمه‌هدی” سپای كرماشان و له‌وێ خۆی حه‌شاردا.