ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندان، ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی موعه‌لیمانی مانگرتوو هۆشداری به به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان دا.
نزیك به دوو حه‌فته‌یه كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی سلێمانی له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست و جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتووه. له‌و ماوه‌یه‌دا، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، نوێنه‌رانی پاڕله‌مان، بافڵ تاڵه‌بانی و كانوونی پارێزه‌رانی سلێمانی سه‌ردانی مانگرتووانیان كردووه، به‌ڵام هێشتا هیچ یه‌ك له داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه. ڕۆژی هه‌ینی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی سلێمانی سه‌باره‌ت به تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی مانگرتووان هۆشداری دا و ١٠٦ی دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نیش له نامه‌یه‌كدا داوایان له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نه‌ته‌ویه‌كگرتووه‌كان كرد كێشه و گرفتی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.