کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هۆشداری به‌ندكراوانی زیندانی قه‌رچه‌ك له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی په‌خشان عه‌زیزی

هۆشداری به‌ندكراوانی زیندانی قه‌رچه‌ك له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی

كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین له‌وانه سایه‌ سه‌یدال، له‌ نامه‌یه‌ك دا سه‌باره‌ت به‌ چڕبوونه‌وه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و درووستبوونی مه‌ترسی له‌ سه‌ر گیانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ كورده‌ هۆشداریان دا.

له‌و نامه‌یه‌دا هاتووه‌، په‌خشان عه‌زیزی له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا كه‌وتووه‌ته‌ به‌ر هێرشی سیستماتیكی ده‌روونی و جه‌سته‌یی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات. په‌خشان له‌ په‌تی سێداره‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات دۆخێكی ناڕوونی بۆ ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ ساز كردووه‌. چی تر كاتی بیركردنه‌وه‌ و بێده‌نگ بوون نییه‌ ئه‌بێ ڕێگه‌ له‌ ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی بگرین.