به‌رپرسانی ئوستانی كوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا سه‌باره‌ت به ڕوودانی ته‌بی ئاوی له كۆتایه‌كانی مانگی جۆزه‌ردان و وه‌رزی هاوین هۆشداریان دا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا فه‌رمانداری شاری بانه وتی: ته‌بی ئاوی ئه‌مساڵ له شارستانی بانه كێشه‌یه‌كی جیددییه و به‌شێكی زۆر له گونده‌كانی ئه‌و شارستانه له‌گه‌ڵ كه‌م ئاوی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسانی شاره‌كانی قوروه و سنه‌ش سه‌باره‌ت به كه‌م ئاوی له‌و دوو شاره هۆشداریان دا و بڕیاریان دا كۆمیته‌یه‌ك بۆ كارگێڕی قه‌یرانی كه‌م ئاوی ساز بكه‌ن تاكوو بتوانن ئاوی شار و گونده‌كانی ئه‌و پارێزگایه دابین بكه‌ن.