بانكی جیهانی ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: ٢٨٪ی جه‌معیه‌تی ئێران له ساڵی ٢٠٢٠ هه‌ژار بوون و ئه‌و ڕێژه‌یه له ساڵی ٢٠٢٣ دا به ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕێژه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار له ئێران له ساڵی ٢٠١١ دا ٢٠٪ بووه و ئه‌و ڕێژه‌یه له ساڵی ٢٠٢٠، بۆ ٢٨٪ زیادی كردووه. بانكی جیهانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه ٤٠٪ی جه‌معیه‌تی ئێران نزیك له هه‌ژاری ته‌واون و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هۆشداری داوه‌ته به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی. پێشتر ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام ڕایگه‌یاندبوو كه دوو هه‌زار و ٢٠ گه‌ڕه‌ك و ١٩ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س له جه‌معیه‌تی ئێران له ئیمكاناتی وه‌كوو خانوو، كار، خوێندن تا قوناغی كۆتایی، ته‌ندرووستی و بێهداشت، خۆراك و جل و به‌رگ بێبه‌شن.
