ئه‌نجۆمه‌نی نه‌ورۆز له نامه‌یه‌كدا كه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ناردووه خوازیاری كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان له ئێران بوو.
ئه‌و نامه‌یه بۆ ڤۆلكێر تورك كۆمیسری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نێردراوه و تێدا داوا له كۆمه‌ڵگای جیهانی كراوه بۆ ڕێگریكردن له ئێعدامی به‌ندكراوان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری مافی مرۆڤ دا هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه. له‌و نامه‌یه‌دا هاتووه: كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ٤٧ ساڵی ڕابردوودا هیچ كات پابه‌ندی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ نه‌بووه و پاش ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه هاوشێوه‌ی ده‌یه‌ی شه‌ست ئه‌نجام بدات.