به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كانی ئیسڕائیل، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له ئیسڕائیل و ئه‌مریكا داوایان له كۆماری ئیسلامی كردووه كه هه‌موو پاشه‌كه‌وته‌كانی ئۆرانیۆمی ٦٠٪ی ڕاده‌ستی ئاژانس بكات، ده‌نا بۆ جارێكی دیكه هێرش ده‌كه‌ن سه‌ری.
له ڕۆژنامه‌كانی ئیسڕائیل دا ڕاده‌ستكردنی ئۆرانیۆنی پیتێندراوی ٦٠٪ی كۆماری ئیسلامی وه‌كوو پێش شه‌رتی دانووستانه‌كانی داهاتوو باس كراوه. ڕۆژی ڕابردوو مه‌جلیسی ڕژیم گه‌ڵاڵه‌یه‌كی بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی په‌سه‌ند كرد و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش، سێرگه‌ی لاورۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه داوای له كۆماری ئیسلامی كرد درێژه به هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاژانس بدات. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی عومان حه‌فته‌ی داهاتووی وه‌كوو كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی دیاری كردووه به‌ڵام وێڕای ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، هێشتا به‌رپرسانی ڕژیم وڵامێكیان نه‌داوه‌ته‌وه.