ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، وێڕای هۆشدار به كۆماری ئیسلامی، داوای له كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم كرد كه ڕێگه به بازڕه‌سانی ئه‌م ئاژانسه بده‌ن كه ده‌ستیان به دوو سایتی دیاریكراو ڕابگات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی له دانیشتنی شۆرای به‌رپرسانی ئه‌م ئاژانسه وتی: له چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه، ڕژیمی ئێران له ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئه‌م ڕێكخراوه به دوو سایت ڕێگری كردووه و نزیك به یه‌ك ساڵه كه به‌خاتری خۆ دوور خستنه‌وه له پرسیاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به چالاكیه هه‌سته‌ییه‌كان، له وتووێژی جیدی خۆی بواردووه. هه‌رروه‌ها ئه‌م ئاژانسه ڕاشیگه‌یاند كه ئێران درێژه به پیتاندنی ٤ و نیو له‌سه‌دی ئۆران‌یۆم ده‌دات و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه به پێی به‌رجام، ئێران به لانی زۆره‌وه ڕێگه‌ی پێدراوه كه پیتاندنی ئۆران‌یۆم تا ڕێژه‌ی ٣ و ٦٧ له‌سه‌د ئه‌نجام بدات.