کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هۆشداریی تاران سەبارەت بە بێدەنگیی ئورووپا بەرامبەر بە هێرشەکان بۆ سەر ئێران

هشدار تهران به سکوت اروپا در برابر حملات به ایران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی هۆشداری دا کە ئەگەر وڵاتانی ئورووپایی لە بەرامبەر هێرشە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران بێدەنگ بن، ئەو وڵاتانە زوو یان درەنگ باجەکەی دەدەن.

وتەبێژی ڕژێمی ئێران لەم چاوپێکەوتنەدا جەختی کردەوە کە تاران ئەم هێرشانە بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان دەزانێت و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کاردانەوەیان هەبێت. ناوبراو هەروەها جارێکی تر ئەو بانگەشانەی ڕەتکردەوە کە باس لە هاویشتنی مووشەک لە خاکی ئێرانەوە بەرەو ئاسمانی تورکیا دەکەن. پێشتر ڕاپۆرتگەلێک بڵاوکرابوونەوە کە مووشەکێک لە ئاسمانی تورکیا لەلایەن سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ناتۆوە تێکشکێنراوە. بەرپرسانی ئێران ئەم ڕاپۆرتانەیان ڕەتکردەوە و بەبێ بنەماوەسفیان کرد.