کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هۆشداریی برریتانیا بە ڕژێمی ئێران سەبارەت بە دژە یەهوودی بوون.

هشدار بریتانیا به رژیم ایران در رابطه با یهودی ستیری 1

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە ئەگەری ڕۆڵی ئێران لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر کۆمەڵگەی یەهوودییەکان.

ئەو وێڕای ئاماژە بە زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە دژە یەهوودی بوون، جەختی کردەوە کە حکومەتی بریتانیا ئەم بابەتەی بە جددی وەرگرتووە و ڕێکاری پێویستی بۆ ناسینەوەی هۆکارە ئەگەرییەکان و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە گرتووەتە بەر. سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وردەکاری زیاتری سەبارەت بەو هێرشانە یان بەڵگەکانی پەیوەست بە ئەگەری ڕۆڵی ئێران نەخستە ڕوو، بەڵام جەختی لەسەر بڕیاری حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان و پاراستنی کەمینەکان کردەوە. ستارمر هەروەها ڕایگەیاند کە لە ئەگەری سەلماندنی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لەم هێرشانەدا، تاران ڕووبەڕوویدەرەنجامیجددی دەبێتەوە.