سه‌ره‌ڕای ده‌وری ئامریکا و ده‌وڵه‌تانی روژئاوا له ئاسانکاری كردنی بۆ به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ڕه‌وتی ئیسلامی، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیش خۆی لایه‌نێكی به‌هێز بوو له شۆرشی 1357 ئیران. لایه‌نێك كه به پێچه‌وانه‌ى لایه‌نه‌كانى تر، خاوه‌ن رێبه‌ر بوو، دامه‌زراوه‌كانى تایبه‌ت به خۆى هه‌بوو، خاوه‌ن بنه‌ماى فیكرى خۆى بوو و به‌درێژایى ساڵانێكى زۆر وه‌ك ده‌وڵه‌تێك له ناو ده‌وڵه‌تدا، له كۆمه‌ڵگاى ئێران‌دا ژیابوو. ئه‌گه‌ر چاوێك به سه‌ر مێژووى یه‌ك سه‌دساڵه‌ى ئێران‌دا، له شۆرشى مه‌شروته‌وه به‌م لاوه بخشێنین، ده‌بینین كه له سه‌ده‌ى رابردوودا، كۆمه‌ڵگاى ئێران سێ گوڕانكارى به‌رچاو و گرینگى سیاسى به‌خۆوه دیوه. هه‌ر جاره‌و كۆمه‌ڵگاى ئێران به سه‌ر قۆناغێكى قه‌یراناویدا تێپه‌ڕیوه و له هه‌ر سێ جاره‌كه‌دا، دۆسییه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى كراوه‌ته‌وه و چووته ژێر پرسیاره‌وه. هه‌رجاره‌و ئیمكانى گۆڕ‌انى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى، به پشت به‌ستن به هیزى گه‌ل هاتوه‌ته ئاراوه، به‌ڵام هه‌رجاره‌و خه‌باتى گه‌ل بۆ وه‌ده‌ست هێنانى ئازادى و ژیانێكى باشتر رووبه‌رووى شكست بۆته‌وه.
بێگومان خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ریزبه‌ندى هێزه سیاسیه‌كان له هه‌ر كام له‌و سێ ده‌وره‌یه‌دا بۆ تێگه‌یشتنێكى بنه‌ڕه‌تى له شوێنى راسته‌قینه‌ى ئه‌م شكستانه، یارمه‌تیمان ده‌دات. به درێژایى مێژووى ئه‌م سه‌دساڵه، به تایبه‌ت له ده‌سپێكى سێ دهورهى قه‌یراناوى و ناسه‌قامگیرى، واته شۆڕشى مه‌شروتیه‌ت (١٢٩٩ ـ ١٢٨٥)، دهورهى پاش رووخانى دیكتاتورێتى بیست ساڵه‌ى ره‌زاشا و شه‌ڕى دووه‌مى جیهانى ( ١٣٣٢ ـ ١٣٥٧) و سه‌رئه‌نجام دهورهى شۆڕشى دژی سه‌ڵته‌نه‌تى (١٣٦١ـ١٣٥٧ ه) سێ ره‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى شان به شانى ئه‌و حیزب و گرووپانه‌ى هه‌ڵگرى ئه‌و بۆچوونانه بوون، به‌رچاو ده‌كه‌ون.
یه‌كه‌م ره‌وت كه به هه‌موو توانایه‌وه تینووى وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات بووه و هه‌یه، ره‌وتى سیاسى ـ ئایینى شیعه‌یه. ئه‌م ره‌وته به‌رده‌وام به شێوه‌ى ده‌وڵه‌تێكى ناو تارمایى، له مێژووى یه‌ك سه‌دساڵه‌ى ئه‌م دواییانه‌ى كۆمه‌ڵگاى ئێران‌دا بوونی هه‌بوه و به‌شێكى زۆر له چۆنیه‌تى كاروبارى رۆژانه‌ى جه‌ماوه‌ر له لایه‌ن ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ڕێوه براوه، له كاروبارى پێوه‌ندى دار به مهحكهمهوه بگره تا سه بتی ئیزدواج و ته لاق. به تایبه‌ت ده‌سكه‌وتى ماڵى ئه‌م ده‌وڵه‌ته له سه‌رچاوه‌ى شوێنه وه‌قف كراوه‌كان، له دوكان و خانوو به‌ره‌وه بگره تا هه‌زاران پارچه زه‌وى كشت وكاڵى و تۆڕى كۆكردنه‌وه‌ى وجوهاتى ئایینى له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه و خه‌رج كردنیان له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، مه‌جال و ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى پێدرا بوو تا رێكخراوێكى پان و به‌رین و ده‌وڵه‌مه‌ند، له ژێر كونترۆڵى بێ هاوتاى مه‌رجه‌عییه‌تى شێعه‌دا پێك بهێنێت.
هه‌روه‌ها ئه‌م ره‌وته خاوه‌ن رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به خۆی بوو كه له لایه‌ن كه‌سانێكى به‌ناوبانگه‌وه رێبه‌رى ده‌كرا. به تایبه‌ت كه شه‌ریعه‌تى ئیسلامى و ئه‌و ته‌فسیرانه‌ى كه ئه‌م یان ئه‌و مه‌رجه‌عى ته‌قلید له شه‌ریعه‌ت ده‌یكرد، وه‌ك پلاتفورمێكى سیاسى ـ كۆمه‌ڵایه‌تى رێك و پێك و ئاماده‌ى په‌یڕه‌وى كردن له به‌رده‌ستیاندا بوو. پێوه‌ندى ئه‌م ره‌وته له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى حاكمدا دوو رووى جیاوازى سۆز و نه‌فره‌تى به خۆوه دیوه. به‌شێكى زۆرى ئه‌م ره‌وته له ده‌سپێكى شۆڕشى مه‌شروتیه‌تدا، به ناچار له شۆڕشدا به‌شدارى كرد، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌كى كورت، سه‌ره‌تا نامۆیى خۆى بۆ ئامانجه ئازادیخوازییهكانى شۆڕشى مه‌شرووتیه‌ت ده‌ربڕى و په‌ناى بۆ مه‌شروعه برد و دواتر به ته‌واوه‌تى پشتى له ئامانجه‌كانى شۆڕش كرد.
له دهورهى شه‌ڕى دووه‌مى جیهانیدا و له سه‌رده‌مى موسهدیقدا، دیسان له گۆڕه‌پانى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى ئێران‌دا چاومان به بوونى ئه‌م ره‌وته ده‌كه‌وێته‌وه. هه‌ر چه‌ند له‌م ده‌وره‌دا ئه‌م ره‌وته له په‌راوێزدا بوو، به‌ڵام له ئاست توانایى خۆیدا زیانى گه‌یانده بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازى ئێران.
هه‌ر ئه‌م ره‌وته بوو كه له سه‌رده‌مى شۆڕشى ٥٧ (دهورهى سێهه‌م) به سه‌رهه‌ڵدانى شه‌پۆله‌كانى شۆڕش، جوڵایه‌وه و له كۆتاییدا به زاڵ بوون به سه‌ر رهوتهكانى تردا و دواى كۆنترۆل و سه‌ركوت كردنى شۆڕش، ده‌ستى به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرت.
ره‌وتی دووه‌م ـ ره‌وتى ناسیونالیست ـ لیبراڵى لایه‌نگرى رۆژئاوایه. سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنى ئه‌م ره‌وته، پێوه‌ندى به ده‌ركه‌وتنى ته‌دریجی موناسیباتى سه‌رمایه‌دارى له ئێران‌دا هه‌یه و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵه‌كانى سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م. رێبه‌ران و تێئۆریسیهنهكانى ئه‌م رهوتهبوون كه فه‌رهه‌نگى مودێڕنى سه‌رده‌مى خۆیان له ئورووپاوه گواسته‌وه بۆ ئێران. بوونى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌م ره‌وته له شۆڕشى مه‌شروتیه‌تدا به‌رچاو ده‌كه‌وێت. ئه‌م ره‌وته له دوایین ساڵه‌كانى دهورهى دووه‌مدا (١٣٣٢ ـ ١٣٢٠) له سیمای ده‌وڵه‌تى موسهدیقدا ئاڵاهه‌ڵگرى خۆماڵى كردنى نه‌وت و سه‌ربه‌خۆیى سیاسى ئێران بوو. ئه‌م ره‌وته له دهورهى شۆڕشى ٥٧دا له به‌رامبه‌ر ره‌وتى ئایینى دا چۆكیدا و سه‌رى بۆ دانه‌واند.
ده‌بێ ناكارامهیى و هۆكارى بێ توانایى ره‌وتى ناسیونالیست ـ لیبراڵ له نواندنى رۆڵى سیاسى كاریگه‌ر له شۆرشى ٥٧دا، له پێگه‌ى چینایه‌تى ئه‌م ره‌وته‌دا بدۆزینه‌وه. چاكسازییه‌كانى شا بنه‌ماى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌شه‌ى ئه‌م رهوتهى لاواز كردبوو. ئه‌مانه به درێژایى دهورهى حكومه‌تى شا ته‌نها رۆڵى ره‌خنه‌گرێكى بێ ئازارى (ئۆلیا حه‌زره‌ت) یان نواندبوو.
به‌شێك له‌م ره‌وته كه له ناو ئوپۆزسیونى شادا جێیان گرتبوو، توانایى وروژاندنى جه‌ماوه‌رى نه‌بوو. به‌م هۆیه‌وه توانایى خه‌ڵك هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى، به به‌راورد له گه‌ڵ ره‌وتى ئیسلامی‌دا سنووردار بوو. له دهورهى شۆڕشى ٥٧دا هاوپه‌یمانه دواین رۆژه‌كانى ره‌وتى ناسیونالیست ـ لیبراڵی لایه‌نگرى رۆژئاوا باوه‌ڕیان به توانایى ئه‌و ره‌وته بۆ كونترۆڵى شه‌پۆله‌كانى شۆڕش نه‌مابوو. ئه‌مه‌ش بوه هۆى ئه‌وه كه ئه‌م ره‌وته له وه‌رگرتنى پشتگیرى رۆژئاوا له به‌رامبه‌ر ره‌وتى ئیسلامی‌دا، پله‌ى دووه‌م وه‌ربگرێت.
له‌م ده‌وره‌دا ئه‌م ره‌وته هیچ شانسێكى بۆ وه‌ده‌ست هێنانى ده‌سه‌ڵات، به هۆى پێگه‌ى شۆڕشگێڕیه‌وه، نه‌بوو و ته‌نها له حاڵه‌تێكدا ده‌یتوانى ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت كه هێزێكى ده‌ره‌كى پاڵپشتى لێبكات.
ئه‌و حاڵه‌ته هه‌نووكه‌ش هه‌ر له ئارادایه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه كه پاشماوه‌كانى ئه‌و ره‌وته بۆ وه‌ده‌ست هێنانى ده‌سه‌ڵات چاوه‌ڕوانی هێرشى سه‌ربازى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران بن. ره‌وتى سێهه‌م، ره‌وتى چه‌پ و سۆسیالیسته. رابردووى مێژوویى ئه‌م ره‌وته له ئێران‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانێك كه كرێكارانى ئازه‌ربایجان و پارێزگاكانى باكوورى ئێران، به مه‌به‌ستى كاركردن له كێڵگه نه‌وتییه‌كانى باكۆدا روویان ده‌كرده ئه‌و هه‌رێمه.
ئه‌و كرێكارانه له‌وێ له گه‌ڵ هزرى شۆڕشگێرانه و چینایه‌تى سۆسیال ـ دیموكراتیك دا ئاشنا بوون. شۆڕشى ١٩٠٥ رووسیا رۆڵێكى گرینگى هه‌بوو له چاندنى تۆوى ئاگابوونهوهى چینایه‌تى له ناو ئه‌و كرێكاره كۆچ كردوانهى كه له كێڵگه‌كانى نه‌وتى باكۆدا كاریان ده‌كرد. ئه‌م ره‌وته كه له دهورهى شۆرشى مه‌شروتیه‌تدا، هاوپه‌یمانى جیدى ره‌وتى لیبراڵ و نه‌ته‌وه‌خواز بوو، به پێكهێنانى حیزبى (ئیجتماعیون ـ عامیون) و دواتر ته‌شكیلى یه‌كه‌مین حیزبى كۆمۆنیستى ئێران له ساڵى 1299ى هه‌تاویدا، پێى نایه ناو گۆڕه‌پانى خه‌باتى سیاسى و له ساڵه‌كانى دواتردا وێڕای گشت ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ى كه له سه‌ر ڕێگه‌یدا دركهوتن، بوو به یه‌كێك له ڕه‌وته به‌شداره گرینگه‌كانى گۆڕه‌پانى تێكۆشانى سیاسى ئێران. ئه‌م ره‌وته كه بۆ ماوه‌ى ده‌یان ساڵ به‌سه‌ر فه‌زاى فیكرى، سیاسى و فه‌رهه‌نگى رۆشنبیرانى كۆمه‌ڵگاى ئێران‌دا زاڵ بوو، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كه به هۆى گرێدراوى حیزبى توده‌وه به سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت، زیانى به‌رچاوى به‌رده‌كه‌وت. به‌ڵام به‌رده‌وام بوو له گێڕانى رۆڵى خۆى له گۆڕه‌پانى تێكۆشانى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى ئێران‌دا. ئه‌م ره‌وته له دهورهى شۆڕشى ٥٧دا به هۆى ناكۆكى فیكرى و باڵباڵێنى سیاسى و تهشكیلاتییهوه، نه‌یتوانى به پێى قورسایى خۆى له‌و هه‌ل ومه‌رجه له‌باره كۆمه‌ڵایه‌تییه كه‌ڵك وه‌ربگرێت و هاوسهنگێكى باش له ناو هێزه سیاسییه‌كاندا پێك بهێنێت، كه له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیدا بێت.هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه هۆى ئه‌وه كه دواتر له لایه‌ن دسه‌ڵاتى دواكهوتوخوازى حاكمه‌وه سه‌ركوت بكرێت. هۆكارى شكستى ئه‌م ره‌وته لاوازبوونى پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى نه‌بوو، چۆنكه چینى كرێكار له شۆڕشى ٥٧دا به مانگرتن و به‌شدارى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى خۆى له شۆڕشدا پشتى رژێمى شاى شكاندبوو. شكستى ره‌وتى چه‌پ پێش له هه‌موو شتێك ئاكامی سه‌ركوتكردنه دڕندانه‌كانى دواى شۆڕش بوو.
به‌م شێوه ده‌بینین كه كۆمه‌ڵگاى ئێران به درێژایى ئه‌م یه‌ك سه‌د ساڵه، له‌لایه‌كه‌وه گۆڕه‌پانی كێشمه‌كێشی ئه‌م سێ ره‌وته له هه‌مبه‌ر یه‌كتر وله لایه‌كی تره‌وه دژایه‌تی كردنیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی زاڵ بۆ وه‌ده‌سهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ناو جه‌رگه‌ی قه‌یرانه سیاسیه‌كاندا بووه. ئه‌م رژێمه له ئاكامى هاوسه‌نگى هێزه جیهانییه‌كانى ده‌ورانى شه‌ڕى سارددا و له باروودۆخێكدا كه رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه كرێكارییه‌كان بوونیان نه‌بوو و ره‌وتى چه‌پ به هۆى هۆكارگه‌لێكى لاوازه‌وه، نه‌یتوانیبوو خۆى رێكبخات و ریزه‌كانى خۆى پته‌وبكات، به سه‌ر كۆمه‌ڵگاى ئێران‌دا داسه‌پا.
گه‌لانى ئێران به شێوه‌یه‌كى خۆڕسك و له باروودۆخێكدا دژ به رژێمى شا راپه‌ڕى بوون که رێبهرایهتێكى شۆڕشگێڕى پێشكه‌وتنخواز بۆ ئه‌م بزووتنه‌وه پێكنه‌هاتبوو. ئاشكرایه كه له وه‌ها باروودۆخێكدا جه‌ماوه‌رى راپه‌ڕیو ناگه‌رێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان، به‌ڵكوو به پشت به‌ستن به یه‌كه‌مین و به‌رده‌ست ترین به‌دیل درێژه به بزووتنه‌وه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه خومه‌ینى بوو كه زووتر له‌وانى تر وه‌ها به‌دیلێكى خسته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر. ئامانجى چاوه‌ڕوانكراوی خومه‌ینی واته رووخانى شا دابین بوو. كه‌واته ده‌بوا ئاگرى شۆڕش دابمركێته وه. خومه‌ینى به زیره‌كییه‌كى تایبه‌ت، ستراتیژى خۆى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خسته‌گه‌ر و هه‌نگاو به هه‌نگاو به كارى هێنا. خه‌ڵك فریودانى خومه‌ینى و به نهێنى هێشتنه‌وه‌ى راستى ئامانجه‌كانى له راى گشتى كۆمه‌ڵگا، مه‌جال و ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى پێبه‌خشى كه خۆى بۆ سه‌ركوت كردنى نیهایى شۆڕش ئاماده بكات. خومه‌ینى له رۆژانێكدا كه شۆڕشى ئێران خاوه‌ن هیچ ستراتژییهكى روون نه‌بوو، ئامانجێكى روون و دیاریكراوى خسته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر و بێ رارایی درێژه‌ى پێدا، ئه‌ویش رووخانی رژیمی شا بوو. خومه‌ینى به پشت به‌ستن به پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى وه‌ك مه‌رجه‌عێكى ته‌قلید و چالاكێكى سیاسى شیعه، به هۆى دژایه‌تى كردنى شا له رابردوودا و ئه‌و نفووزهى كه به هۆى بیرۆكه دژی رۆژئاواییهكانیهوه له ناو توێژێك له رۆشنبیرانى كۆمه‌ڵگاى ئێران‌دا به ده‌ستى هێنابوو، توانى ئامانجێكى نزیک بخاته به‌رچاوى جه‌ماوه‌ر، ئامانجێك كه توانای به‌دیهاتنی رهخساربوو.