ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ٢٠ چالاكوان و ناوه‌ندی مافی مرۆڤ له ئه‌مریكا، له نامه‌یه‌ك ڕوو له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته، وێڕای ئاماژه به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و بارودۆخی ناله‌باری به‌ندكراوان له‌وانه به‌ندكراوانی سیاسی، عه‌قیده‌تی و كه‌مینه ئاینییه‌كان له ئێران هوشداریان داوه.
ئه‌م چالاك و ناوه‌ندانه‌ی مافی مرۆڤ داوایان له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردووه كه داواكاری ئه‌وان سه‌باره‌ت به ئازادكرانی سه‌رجه‌م به‌ندكراوان، به ده‌ستی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی بگه‌یه‌نت و هه‌روه‌ها داوا له هاوپه‌یمانانی ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكات كه له‌ئاست ئه‌م ته‌وه‌ره، ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رببڕن. له‌م نامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به پێشێل كردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ و گوشار بۆ سه‌ر كه‌مینه ئاینییه‌كان، ڕۆژنامه‌نووسان، پارێزه‌ران، چالاكانی مافی مرۆڤ و به‌رده‌وامی ئێعدامه‌كان له ئێران كراوه