راوێژکارێکی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به بڵاوبونەوەی خێرای ویرووسی کۆرۆنا و کۆنتڕۆڵ نەکردنی لە ئێران هوشداری داوه.
حسامەدین ئه‌شنا، راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تویتێکدا نوسیویەتی: لە ئێران هه‌ر ١٠ خوله‌ك جارێك كه‌سێك بە ویرووسی کۆرۆنا گیان لەدەستدەدات، ئەوەش دۆخێکی نائاساییە. ئەوە لەکاتێکدایە ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ جاری دوەم لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئێران بەرزترین رێژەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمار دەکات، کە لەماوەی ٢٤ كاتژمێردا ١٦٣ کەس به‌م ویرووسه گیانیان لەدەستداوە.