سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ڕایگه‌یاندوو له حاڵێكدا كه ڕێژه‌ی قوربانییان به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا له جیهان له ١٠٠ هه‌زار كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه و زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌سیش به‌م ویرووسه گیرۆده بوون، ئابووری جیهان به‌ره‌و وه‌ستانێكی ئابووری گه‌ورته‌ر له ڕكوودی ساڵی ١٩٣٠ ده‌چێ.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی وه‌ك قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و ته‌عتیل كردنی زۆربه‌ی ئیدارات، كارخانه‌كان و مه‌دره‌سه و زانكۆكان، بارودۆخی ئابووری جیهان ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ به‌ره‌و داڕمان ده‌چێ. هاوكات به پێی داتا نوێیه‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا، له ئه‌مریكا ١٧ ملیۆن كه‌س بێكاربوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وڵاتانی ئاڵمان و فه‌ڕانسه دوو زلهێزی گه‌وره‌ی ئابووری ئۆرووپا، خۆیان بۆ وه‌ستانێكی ئابووری گه‌وره ئاماده ده‌كه‌ن. پێ ده‌چێت له ئاڵمان له سێ مانگی دووهه‌می ساڵی ٢٠٢٠، ئابووری ئه‌م وڵاته ١٠ له‌سه‌د چكۆله‌تر بێته‌وه و دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی ناخاوێنی میللی ئه‌م وڵاته دوو به‌رابه‌ری قه‌یرانی ماڵی جیهانی له ساڵه‌كانی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩یه.