رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگه‌یاندووه: جیهان چوەتە قۆناغێکی نوێ و مەترسیداری بڵاوبونەوەی ویرووسی کۆرۆنا و ته‌نیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥٠ هەزار حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە کە ئەوەش بەرزترین رێژەیە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئه‌م ویرووسه‌وه.
بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی هەینی رایگەیاند؛ دوێنێ پێنجشەممە زیاتر لە ١٥٠ هەزار حاڵەتی نوێی توشبون بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا تۆمارکراوە و ئەوەش بەرزترین رێژەیە لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە لە کۆتایی ساڵی رابردووه‌وه. هۆشداریشیدا لەوەی ویرووسی کۆرۆنا چوەتە قۆناغێکی نوێ و مەترسیدارەوە و زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، ئەوەش وایکردوە مەترسی جدی لەسەر ژیانی کەسەکان دروستت بکات. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بەپێى داتاکانى ماڵپه‌ڕی “وورڵد میتر”، ژمارەى تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە بەڕازیل گەیشتوەتە یه‌ك ملیۆن و ٣٨ هه‌زار و ٥٦٨ كه‌س و لەو ژمارەیەش ٤٩ هه‌زار و ٩٠ گیانیان لەدەستداوە. له ئەمریکاش ژمارەى تووشبوان گەیشتووەتە، ٢ ملیۆن و ٢٩٧ هه‌زار و ١٩٠ كه‌س.