ڕۆژی هەینی ١ی ڕەشەمە، ڕێکخراوه‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند کە ٣٠ بەندکراو لەوانەش ٢٠ منداڵ و مێرمنداڵ مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
له به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به پێی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، به‌په‌له و به بێ له‌به‌رچاوگرتنی مافی یاسایی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان” دۆسیه‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌بات و مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له ئارادایه. له درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناڕازیان و هه‌روه‌ها سه‌پاندی حوكمی سێداره به‌سه‌ر به‌ندكراوان، به ته‌نیا خه‌ڵكی ئێران هان ده‌دات كه زۆرتر خوازیاری گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی ئێران‌دا ببن و ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
