کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هوشداری چین بە هاووڵاتییانی بۆ بەجێهێشتنی ئێران

هوشداری چین بە هاووڵاتییانی بۆ بە جێ هێشتنی ئێران 1

 

ڕۆژی ڕابردوو، باڵیۆزخانەی چین بە بڵاو کردنەوەی ڕایگەیندراوێک داوای لە هاووڵاتیانی کردووە کە هەرچی زووتر ئێران بەجێ بهێڵن.

لە بەیانناممەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرەڕای دەستپێکردنەوەی بەشێک لە گەشتە هەواییەکان لە ئێران، هێشتا دۆخی ئەمنیەتی خراپە و ئەگەری هەیە هێرشەکان دەستپێبکاتەوە. لە درێژەی بەیانناممەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە پێویستە شارومەندانی چین لە شوێنە هەستیارەکان و هەروەها پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی نزیک نەبنەوە و ژیانی خۆیان بپارێزن. هەروەها ڕاگەیندراوە کە لە ئەگەری ڕوودانی هەر دۆخێکی نالەباردا، شارومەندانی چینی پێویستە پەیوەندی بە نوێنەرایەتییە خۆجێییەکانەوە بگرن و هەوڵ بدەن خۆیان بگهێننە شوێنی ئەمن.