ڕۆژی ڕابردوو، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك سه‌باره‌ت به هه‌واڵه ناڕاسته‌كان كه حكومه‌تی كاتی سووریا به‌مه‌به‌ستی ڕه‌واییدان بەهێرشه‌كانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هوشداری به ده‌وڵه‌ت دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هێزه به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه حكومه‌تی كاتی سووریا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له ناوچه‌كانی دێرحافر، دێره‌زوور و مه‌سكه‌نیه، جووڵه‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی به مه‌به‌ستی هێرش بۆ سه‌ر چه‌كدارانی ڕژیمی هه‌بووه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا نوێنه‌ری هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه هیچ جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازییان له ئه‌و ناوچه‌یه نه‌بووه و ڕژیمی سووریا به ته‌نیا به مه‌به‌ستی ڕه‌وایی دان بە هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر حه‌له‌ب ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
