ناوه‌ندی مافی مرۆڤی “بروومه‌ند” به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناله‌باری ١٣ زیندانی ئێران، له‌ئاست سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی به پاراستنی گیانی به‌ندكراوان له‌م وڵاته ڕه‌خنه‌ی گرت.
به پێی زانیارییه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده كه له ناو زیندانه‌كاندا كۆكراوه‌ته‌وه، گرتنه‌به‌ری ڕێكاری پێشگیرانه‌ی ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیم به مه‌به‌ستی به‌رگرتن به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له زیندانه‌كان، گونجاو نه‌بووه و به شێوه‌ی یه‌ك ده‌ست و ده‌رووست له زیندانه‌كان به‌ڕێوه‌نه‌چووه. ناوه‌ندی مافی مرۆڤی “بروومه‌ند” وێڕای داواكاری بۆ ئازادكردنی سه‌رجه‌م به‌ندكراوانی سیاسیی و عه‌قیده‌تی، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی نه‌بوونی ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆ بۆ چاودێری كردن به‌سه‌ر زیندانه‌كان، سكاڵای به‌ندكراوان كه‌متر سه‌رنجی پێ ده‌رێ و زیندانی كردنی به‌كۆمه‌ڵی به‌ندكراوان و نالایه‌ق بوونی به‌رپرسانی زیندانه‌كان، بارودۆخێكی زۆر مه‌ترسیدارتری بۆ به‌ندكراوان پێكهێناوه.