به پێی ڕاپۆرتهكان، جێگری پۆلیسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی (فتا) ڕایگەیاندووه: بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا لە ئەگەری نەپاراستنی حیجاب ڕوبەڕووی بەرخۆردی یاسایی دەبنەوە.
ئەم وتانەی “پاشایی” تەنیا ٢ ڕۆژ دوابەدوای قسەکانی خامنەیی لەگەڵ هەندێ لە خوێندکاران سەبارەت بە حیجاب ڕاگەیندرا. خامنەیی لەو کۆبونەوەیەدا و لە بەشێک لە وتەکانیدا نیگەرانی خۆیی سەبارەت بە حیجاب دەربڕی و بەرپرسانی پەیوەندیدار لە زانكۆکان و وەزارەت خانەکانی لەم بارەیەوە خەتاب قەرار دا. ئەگەرچی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای هاتنەسەرکاری تا ئیستا بەردەوام مافی كۆمهڵانی خهڵكی ئێران به تاك و به كۆمهڵ پێشێل دهكات. لهم پێشێل كارییهدا ژنان زۆرترین زیانیان بهركهوتووه.