کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هوشداری خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له‌ئاست كاره‌ستای مرۆیی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

هشدار کمیته صلیب سرخ نسبت به وقوع طغیان در خاورمیانه2

هشدار کمیته صلیب سرخ نسبت به وقوع طغیان در خاورمیانه2

کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خاكه‌لێوه‌ رایگەیاند، تەشەنەسه‌ندنی ویرووسی کۆرۆنا لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، هەڕەشە لە ژیانی بە ملیۆنان کەس دەکات و ئەوانەی خۆیان لە ئێستادا لە ناوچەکانی شەڕدا بێ‌دەرەتانن، رەنگە ئه‌م ویرووسه‌ ڕێگه‌ی پشێوی ئابوری ــــ کۆمەڵایەتیش خۆش بکات.

كۆمیتەی خاچی سوور نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی شارەکان وەک ڕێکاری تەندروستی گشتی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا لە ئێستادا دابینکردنی بژێوی بۆ زۆرێک لە خانەوادەکان سەختکردوە .ئه‌م ڕێكخراوه‌یه‌ ئاماژەی به‌وه‌ش کردووە داوای لە دەسەڵاتدرانی وڵاتانی سوورییه‌، عێراق، یه‌مه‌ن، كه‌رتی غه‌ززه، لوبنان و ئوردن، كردووه‌ كه‌ لە ناوچە نائارامەکاندا خۆیان بۆ هەژانێکی ئابوری- کۆمەڵایەتی دوای پەتاکە ئامادە بکەن. کومیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی ڕاشیگه‌یاند، بە ملیۆنان کەس لە ئێستادا لە نێو ئەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووچاری شەڕ بوونەتەوە، خزمەتگوزاری تەندروستی، خۆراک، ئاو و كاره‌بایان نیـیە.