ڕۆژی ڕابردوو، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، هەموو ژێرخانەکانی دەبنە ئامانجی سەرەکی.
بەپێی هەواڵەکان، ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئەگەری دەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناو دەچێت و هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، هێرشێکی بەربڵاو بۆ سەر ژێرخانەکانی ڕژیم دەستپێدەکات. لە هەمان کاتدا ناوبراو لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە ڕۆڵی گرنگی هێزە کوردییەکان لە ناوچەکەدا دەکات و بە پێویستی دەزانێت کە هێزە کوردییەکان بەشداری شەڕی ناوچەکە نەکەن. هەروەها سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرەڕای دەسخۆشی لە هەرێمی کوردستان بە هۆی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، پشتیوانی خۆی لە بەردەوامی ئەم پرۆژەیە ڕادەگەینێت.
