ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “سوهه‌یلا حجاب” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی كه‌چویی شاری كه‌ره‌ج، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه منداڵانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له خۆپێشاندانه‌كان، له ئه‌و زیندانه ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر ده‌بینن.
له ڕۆژانی ڕابردوودا و له ناه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئازادیخواز له ئێران و كوردستان، كۆمه‌ڵێكی زۆر له منداڵان له شاره جیاوازه‌كان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه. له به‌رده‌وامی كرده‌وه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژ به مافی منداڵان و مافی مرۆڤ، “سوهه‌یلا حجاب” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی كه‌چویی شاری كه‌ره‌ج، له نامه‌یه‌كدا بۆ “كایلی مورگیلبرت” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كۆمه‌ڵێكی زۆر له منداڵان كه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٠ بۆ ١٢ ساڵیانه، له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌شكه‌نجه ئه‌درێن و پێویسته ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانه‌ی ڕژیم بێده‌نگ نەبێت.
