کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڵپه‌ساردنی فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران له‌ لایه‌ن فێدراسیۆنی نێونەوتەوەیی جۆدۆ

هه‌ڵپه‌ساردنی فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران

هه‌ڵپه‌ساردنی فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران

فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی جۆدۆ، ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی ڕەزبەر، ڕایگەیاند کە هەڵپەساردنی فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران لە بەشداریکردنی سەرجەم کێبڕکێیەکان و چالاکییەکانی لەژێر بەڕێوەبەریی ئەم دامەزراوە، تەئید کراوە.

ئەم بڕیارە کاردانەوەیەک بووە سەبارەت بە هەوڵەکانی فێدراسیۆنی ئێران کە یەکێک لە وەرزشوانەکانی خۆی بە ناوی “سەعید مەلایی” ناچار کرد بۆ ئەوەی کە ڕووبەڕووی ڕکابەرە ئیسرائیلییەکەی نەبێتەوە، لە کێبڕکێیە سەرەتاییەکاندا بدۆڕێنێت. فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی جۆدۆ گوشارەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانی بەسەر وەرزشوانانی ئەم وڵاتەی  بە پێشێلکردنی یاساکانی لە بواری لەبەرچاوگەتنی ڕۆحییەی ئۆلەمپیک و بێلایەنیی سیاسی ناو بردووە. بەم هۆیەوە کۆمیسیۆنی نێونەتەوەیی جۆدۆ داوای ئەوەی کردووە کە ئێران لە بەشداریکردنی ئەم کیێبڕکێیانە هەڵپەسێردرێت و ئەم هەڵپەساردنە تا کاتێک ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران یاسا و ڕێساکانی ئەم فێدراسیۆنە پێشێل بکات هەر درێژەی هەیە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “سەعید مەلایی”، لە کێبڕکێیەکانی جامی جیهانیدا کە لە تۆکیۆ لە ڕێکەوتی ٢٨ی مانگی ئووتی ٢٠١٩دا به‌ڕێوه‌چوو، بەهۆی ئەگەری بەرەوڕووبوونی لەگەڵ جۆدۆکارێکی ئیسرائیلی بە ناوی “ساگی مۆکی”، لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانەوە داوای لێ کرا کە لە کێبڕکێیەکان بکشێتەوە.