
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قووه‌ی قه‌زاییه‌ی ڕژیم باسی له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی هه‌فت ته‌په و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانی كرێكار و خوێندكاران له‌ژێر ناوی “لێبوردنی ڕێبه‌ری” كرد.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌حكامی ده‌ركراو له‌دژی كرێكارانی حه‌فت ته‌په و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانیی كرێكار به‌رده‌وام له لایه‌ن هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی و چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ناو خۆی وڵات و هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه‌وتووه‌ته به‌ر ئێعتڕاز و ناڕه‌زایه‌تیی. شایانی باسه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئێختلاسی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په ده‌نگی دابووه‌وه و ده‌ستووپێوه‌نده‌كانی ئه‌م ئێختلاسه، ده‌ستبه‌سه‌ر و برابوونه دادگا. ئه‌مه له كاتێكدایه كه كرێكارانی حه‌فت ته‌په له‌ئاست ئه‌م ئێختلاسه كه‌لانه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو و له لایه‌ن دادگاوه مه‌حكووم كرابوون.
