ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، ١٥ كرێكاری شیركه‌تی هێپكۆ كه به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن دادگای كه‌یفه‌ری ئهراكهوه بانگهێشت كرابوون، له‌سه‌ر بڕیاری دادگا و به‌دوای دهركردانی حوكمی ٦ مانگ زیندان و ٣٠ زه‌ربه شه‌لاق له‌دژی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئه‌م شیركه‌ته، حوكمه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی شوڕای كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆی ئه‌راك، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئه‌م ١٥ كرێكاره له لایه‌ن دادگا، په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه له‌دژی كرێكارانی هێپكۆ له‌ژێر ناوی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” له‌ڕێگه‌ی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران له ڕێكه‌وتی ٢ی به‌فرانباری پاره‌كه كراوه‌ته‌وه و ئێستا تاوتوێ له‌سه‌ر ده‌كرێ.