به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی شاری شنۆ کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان به ئێعدام مهحكووم كرابوون، هەڵوەشایەوە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “فیرووز سلێمانی” و “مێهران شاهی پەروانە” لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتهوه هەڵوەشایهوه شایانی باسه، وێڕای پشتڕاست بوونهوهی ئەم هەواڵە، هەتا ئێستا حوکمی نوێ بۆ ئەو دوو کەسە دەرنەچووە. جێگهی ئاماژهیه، ئەم دوو هاووڵاتییە ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و هەر دووكیان به ئێعدام مهحكووم كرابوون. ئهمه لهكاتێكدایه كه “مێهران شاهی پەروانە” جیا لە حوکمی سێدارە، به ٢٥ ساڵ زیندانیش مهحكووم كرابوو.