به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو: “حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی” كه پێشتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگاوه به تاوانی “مه‌حاره‌به” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه و بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تای گۆردرا
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه “حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی” دانیشتووی شاری سنه كه مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٨٦ به تاوانی “مه‌حاره‌به” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ڕژیم له شاری سنه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، دوای زیاتر له ١٣ ساڵ به‌ندكران له زیندانی ناوه‌ندی سنه حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌دژی ناوبراو په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێ كردووه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تای ناوبراو و ئێعدامی حه‌بیبوڵڵا بووه.