به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ١٥ كه‌س له هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ركار، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی گه‌ڵارێزان، قه‌ده‌غه چوونه‌وه سه‌ركاری ئه‌م كرێكارانه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و چوونه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
به پێی ڕاپۆرتی كاناڵی تێلێگڕامی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كرێكارانه‌ی كه پێشتر به هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی شیركه‌ت بێكار كرابوون، سه‌رجه‌م ١٥ كرێكاری ده‌ركراوی هه‌فت ته‌په ڕۆژی چوارشه‌ممه چوونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی گه‌ڵارێزان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په پێشیان به چوونه‌وه سه‌ر كاری “ئۆمید ئازادی، محه‌ممه‌د ئۆمیدوار، یوسف به‌همه‌نی، فه‌یسه‌ل سه‌عاله‌بی، موسلێم چشمه‌خار، حامد حه‌مدانی، حسێن حه‌مدانی، محه‌ممه‌د حه‌مدانی، مه‌سعودی حیوری، مه‌حموود خودایی، عادڵ سورخه، ساحێب زه‌هیری، حه‌سه‌ن كه‌هنه‌كی، ئیبراهیم عه‌باسی مونجه‌زی و حه‌مید مۆبه‌یه‌نی” گرتبوو. دوابه‌دوای ئه‌م هه‌وڵه، كرێكارانی هه‌فت ته‌په یه‌كگرتووانه‌وه و به وتنه‌وه‌ی درووشمی ئێعتڕازی، له‌ئاست پێش‌گرتن به چوونه‌وه سه‌ركاری هاوكاره‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره ببوون.