دادگای باڵای بریتانیا هەڵپەساردنی پەرلەمانی وڵاتەکەیان لە لایەن سەرۆک وەزیران و مهلهكهوه به نایاساییهوه ڕاگهیاند.
ههواڵنێریی بی بی سی بڵاوی کردووەتەوە، دادگا باڵای بریتانیا بڕیاری هەڵپەساردنی پەرلەمانی بە نایاسایی لەقەڵەم داوە و بەو پێیە پەرلەمانتاران دەتوانن دەست بەکارەکانیان بکەنەوە. پێدەچێت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵپەساردنەکە، پەرلەمانی بریتانیا دەست بە چالاکییەکانی بکاتەوە بۆ چۆنیەتی جیابونە یان مانەوەی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئۆرووپا و ئەمەش دەبێتە هۆی فشاری زیاتر بۆ پلان و پڕۆژەکانی سەرۆک وەزیران کە بڕیاربوو بە بێ رێککەوتن لە یەکێتیی ئۆرووپا جیا ببێتەوە. پێشتر سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دوای ئەوەی پلانەکەی بۆ چونەدەرەوەی بێ رێککەوتن لە یەکێتیی ئۆرووپا دەنگی پێویستی نەهێنا و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختی لە وڵاتەکەی کردبوو و داواکارییەشی دەنگی پێویستی نەهێنا بوو، رۆژی نۆی ئەم مانگە بە رەزامەندی مهلهكهی بریتانیا بڕیاری هەڵپەساردنی کارەکانی پەرلەمانی دەرکرد.