کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان، ڕێكاری خامنه‌یی بۆ ده‌ربازبوون له‌ قه‌یران

thumbs b c 93554cf2a8d6d40617d061b429444c17

ڕۆژی چوارشهممه٢٦ی سهرماوهز، عهلی خامنهیی لهدیدار لهگهڵ بنهماڵهی قاسم  سولهیمانی و فهرماندهباڵاكانی سپای پاسداران بهبۆنهی ساڵوهگهڕی كوژرانی ئهم پاسدارهجهنایهتكاره، وهك ههمیشهدهستی كرد بهناتهباوێژی و هۆشداری بهبهرپرسانی كۆماری ئیسلامی دا كهدوژمنایهتییهكانیان وهلا بنێن و بۆ چارهسهر كردنی كێشهكانی خهڵك و باش كردنی داهاتووی وڵات، بهوادهو بهڵێنییهكانی ئهم یان ئهو، لهپێناو لابردنی گهمارۆكان، متمانهنهكهن. ئهو ڕێگاچارهی خۆی بۆ چارهسهر كردنی كێشهو گرفتهكانی خهڵك، ههڵوهشاندنهوهی گهمارۆكان ڕادهگهیهنێ، بهڵام باسی ئهوهناكات كهههڵوهشاندنهوهی گهمارۆكان لهچ ڕێگایهكهوهجێبهجێ دهكرێت و بۆچی لهماوهی چوار ساڵی ڕابردوودا وهها ڕێكارێكی نههێناوهتهگۆڕێ.

بهڵام ئامانجی سهرهكیی خامنهیی لهم وتانهلهوهها باروودۆخێكدا مهسهلهی گهڕانهوهبۆ سهر مێزی وتووێژ لهگهڵ ئهمریكا و زلهێزهئۆرووپاییهكانهكهلهسهروبهندی دهستپێكی دهسهڵاتداریهتیی دهوڵهتی بایدێن دا، چاوی هیوایان تێبڕیوه‌. ئهو ئهگهرچی ڕیاكارانهباس لهدهوڵهتی داهاتووی جۆو بایدێن ناكات، بهڵام تهئكید دهكات كه‌: “ئهمریكای ترامپ و ئۆباما جیاوازییهكیان نییهو سێ وڵاتی ئۆرووپایی ئاڵمان، فهڕانسهو ئینگلیسیش، ئاكارچهوت و بهدكردارن“. لهم بوارهدار مهجلیسی شۆرای ئیسلامیش بهپهسند كردنی مانۆڕێك لهژێرناوی گهڵاڵهیههوڵی خێرا بۆ ههڵوهشاندنهوهی گهمارۆكانبهنیازهپشتیوانهی سیاسی بۆ وتووێژ دابین بكات. بهپێی ئهم گهڵاڵهیهڕێكخراوی وزهی ئهتۆمیی ئێران پێویستهئۆرانیۆمی ٢٠ لهسهد بهرههم بێنێت و بهبهرپرسانی ئاژانسی نێونهتهوهیی وزهی ئهتۆمیش ڕێگهی پشكنینی دامهزراوهههستهییهكان نادرێت و بهڕێوهبردی پرۆتۆكۆلی ئێلحاقیش ڕادهگیرێ. جێگهی ئاماژهیهشۆرای نیگههبانی ڕژیمیش دهستبهجێ ئهم گهڵاڵهیهی پهسهند كردووه‌.

سهبارهت بهگهمارۆكان، چهند ساڵ لهمهوبهر، خامنهیی لهبهرامبهر بڕیاری ترامپ واتهچوونهدهروهو دڕاندنی پهیماننامهی بهرجام وتی ئهگهر ئهمریكا ئهم پهیماننامهیهبدڕێنێ، ئێمهئاگری تێبهر دهدهین. مانگێك لهمهوبهریش، كاتێك ڕووحانی ڕایگهیاند كه‌: “ئهگهر دهسهڵاتدارانی ئهمریكا ئیرادهبكهن، چارهسهر كردنی مهسهلهی ئێران و ئهمریكا ئاسان دهبێت، خامنهیی لهبهرامبهردا، كهسانێك كهچاویان لهڕێگای كرانهوهلهدهرهوهبڕیوه،سهرزهنشت كرد، بهڵام لهئێستادا ڕایدهگهیهنێ:”ههڵبهت من ناڵێم كهئێمهبهشوێن لابردنی گهمارۆكانهوهنهبین، ئهگهر بتوانین گهمارۆكان بهشێوهی ئیسلامی و ئێرانی و سهربهرزانهبڕهوێنین، نابێ تهنانهت بۆ یهك سهعاتیش ئهم بابهتهوهدوا بخهین“. دهوڵهتانی ئهمریكا، ئاڵمان، ئینگلیس و فهڕانسهوێڕای لهبهرچاوگرتنی ئهم خواستهی ڕژیم كهوتووێژهكان نهبێتهمایهی سهرشۆڕیی ڕژیم، بهنیازن وتووێژهنوێیهكان لهگهڵ كۆماری ئیسلامی، نهتهنیا لهسهر بهرنامهی ئهتۆمی بهڵكوو لهسهر كۆنتڕۆڵی بهرنامهی بهرههمهێنانی مووشهك و دهخاڵهتی ڕژیم لهوڵاتانی ناوچهی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و ئهفغانستان و پشتیوانی لهگرووپهتیرۆریستهئیسلامییهكانیش بێت و كۆماری ئیسلامی لهم بوارانهشدا ناچار بهپاشهكشهبكهن.

حهسهن ڕووحانیش كههیوای زۆری بهدهست بهكار بوونی دهوڵهتی بایدێنه، یهك ڕۆژ دوای وتهكانی خامنهیی، ئامادهبوونی دهوڵهتهكهی بۆ وتووێژ لهگهڵ ئهمریكا و ڕۆژئاوا ڕاگهیاند و وتی: “ئهگهر گرووپی ٥ كۆ ١، بگهڕێنهوهسهر بهڵێنیهكانی خۆیان، ئێمهش ههر لهو سهعاتهدا دهگهڕێینهوهسهر گشت بهڵێنییهكانمان. لهبهر ئهوهیكه، بهوتهی ڕێبهرمان، دواخستنی یهك سهعاتهی ئهم بابهتهش، ڕێگهپێدراو نییه‌”.

ئاشكرایه، بهدهر لهوتهكانی خامنهیی و ڕووحانی، بڕیاردهری سهرهكی لهم پهیوهندهدا لهئێران، سپای پاسدارانه‌. فهرماندهكانی سپا و ههموو بهرپرسانی ڕژیمی ئیسلامی چ ئێستا كهبایدێن قهرارهبێتهسهركار و چ ئهگهر ترامپ لهسهر كورسیی دهسهڵات مابایهوه، بڕیاریان دابوو كهلهگهڵ ئهمریكا وتووێژ بكهن و ههوڵییان داوهبهستێن و پشتیوانیی پێویستی نیزامی و سیاسی  بۆ وتووێژ لهگهڵ ئهمریكا دابین بكهن. كهوابوو سپا زۆر پێشتر، مهرجهكانی خۆی بۆ ئهم وتووێژهڕاگهیاندووه‌. بڵاوكراوهیجهوانی سهربهسپای پاسداران ڕایگهیاند كهمهرجهكانی سپا بۆ وتووێژ كردن بریتین له‌: دووبارهنهكردنهوهی ماوهی دیاری كراو بۆ سنوورداركردنی ڕێژهی پیتاندنی ئۆرانیۆم لهپهیماننامهی بهرجام لهدوای ساڵی ٢٠٢٣ و ههڵوهشاندنه‌‌وهی گشت گهمارۆ ئابووریهكان و قهرهبوو كردنهوهی ئهو خهسارهتهئابوورییانهی كهگهمارۆكان لهبهشی ئابووریی ئێرانیان داوه‌.  مهرجێكی دیكهش ئهوهیهكهتهوهری پهیوهندیدار بهمووشهكی بالێستیك و سیاسهتهناوچهییهكانی كۆماری ئیسلامی لهو وتووێژهدا باسی لێنهكرێ. سپا ههروهها بۆ بههرهمهند بوون لهپێگهی گونجاو له  وتووێژهئیحتمالییهكاندا، ههوڵهكانی وهك دامهزراندنی سانتریفیوژی پێشكهوتوو و بردنهسهرهوهی ڕێژهی پێتاندنی ئۆرانیۆمی خستووهتهدهستووری كاری خۆیهوهو ڕایگهیاندووه‌. ههڵبهت ئهم ههوڵانهلهگهڵ كاردانهوهی سێ دهوڵهتی فهڕانسه، ئاڵمان و بریتانیا بهرهوڕوو بووهتهوه‌. لهوانهبریتانیا لهڕێگهی گهڵاڵهیهكهوهههوڵی داوهتا سپای پاسداران وهك تهشكیلاتێكی تیرۆریستی بهڕهسمی بناسێت و ئهوهش مهحكووم كردنی كۆماری ئیسلامیی لهلایهن ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكانی، بهخاتری پێشێلكردنی مافی مرۆڤی لێكهوتهوه‌.

ههوڵهكانی سپای پاسداران و وتهكانی خامنهیی و ڕووحانی، نیشانهی قهیرانی قووڵی ئابووریی ڕژیمهو بهمانای دهڕبڕینی ئامادهییهبۆ قهبووڵ كردنی مهرجهكانی دوڵهتانی ئۆرووپا و ئهمریكا لهوتووێژهنوێیهكاندا، واتهوتووێژ لهسهر بهرجامی دوو و سێ و تهوهرهكانی دیكه‌‌.  ههڵبهت كۆماری ئیسلامی ڕێگایهكی دیكهشی بێجگهلهئهوهنییهو دهبێ تهسلیم بێت.

خامنهیی لهبهشێكی دیكهی وتهكانی خۆیدا باسی لهپێویستییپاراستنی یهكگرتوویی میللییان لهڕاستیداپاراستنی یهكگرتوویی هێزهكانی ڕژیم، لهبهرامبهر ناڕهزایهتیی جهماوهری خهڵك، كرد. لهبهر ئهوهیكهناكۆكی و كێبهكێیی نێوان باڵهكان و كهسایهتییهكانی ناو دههسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامی، وهك بهشێك لهمافیای دهسهڵاتی ئابووری، لهئێستادا پتر لهههموو كاتێك قووڵتر بووهتهوه‌. بهڵام ئاشكرایهكهگشت دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی، لهژێر گوشاری بهتهوژمی قهیرانهههمهلایهنهكان دایهو پتر لهوهناتوانێ لهبهرامبهر گهمارۆكاندا دهوام بێنێت و ههربۆیهناچارهوتووێژ لهگهڵ ئهمریكا و دهوڵهتانی ئۆرووپایی قهبووڵ بكات. بهڵام لهوهها باروودۆخێكدا ئهوهئهولهوییهتی دهوڵهتی بایدێن نییه‌. چونكهگۆڕانكارییهكانی ساڵی ڕابردوو و كردهوهی كۆماری ئیسلامی كهههڕهشهلهبهرژهوهندییهكانی ئهمریكا لهناوچهكهدهكات، دهوڵهتانی ٥ كۆ ١ی پتر لهجاران لهئاست كۆماری ئیسلامی قایمكارتر كردووهو كۆماری ئیسلامیش دهبێ بههای سیاسهتهناوچهییهكانی بدات و ناچاره‌‌ پانتایی دهخاڵهتهكانی لهناوچهكهدا سنووردار بكات.