وته بێژی قوه‌ی قه‌زاییه‌ی ڕژیم ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان باسی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری به‌دواداچوونی قه‌زای بۆ ٤١ی كرێكاری فولادی ئه‌هواز كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پێشتر ڕاپۆرته‌كان باسیان له بانگ كردنی ٤١ كرێكاری فولادی ئه‌هواز له‌لایه‌ن دادگا كردبوو. كرێكارانی فولادی ئه‌هواز ساڵی ڕابردوویش له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مهزایاكانیانت هێڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه ڕاگرتبوو و ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان له ئاستی شاردا. به دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه هێزه ئه‌منییه‌كان له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری پاره‌كه ٤١ كرێكاری ناڕازییان ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو. شایانی باسه، سه‌رجه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نیدا به قه‌راری وه‌سێقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرابوون.