ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان به ڕیبه‌رایه‌تی “ئه‌شره‌ف غه‌نی” دوای ٢٠ ساڵ ڕووخا و گرووپی ئیسلامی تالیبان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: له ئێستادا ته‌واوی ناوچه‌كانی ئه‌فغانستان له ژێر كونترۆڵی “ئه‌ماره‌تی ئیسلامی تالیبان”دایه.
“ئه‌شره‌ف غه‌نی” ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كابۆلی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی به‌جێ هێشت و به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆی گه‌یاندۆته تاجیكستان. به شوێن داگیركردنی ته‌واوی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان له لایه‌ن چه‌كدارانی تالیبان و گه‌یشتن به ده‌روازه‌كانی كابۆل، “عه‌بدۆلسه‌تار میرزهكوال”، به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته له گرته ویدیۆیه‌ك دا ڕایگه‌یاند: تا گه‌یشتن به ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی هه‌مه لایه‌نه و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به ده‌وڵه‌تی داهاتوو، ئه‌منییه‌تی كابۆل له لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌فغانستانه‌وه دابین ده‌كرێت. له لایه‌كی دیكه‌وه وته‌بێژی گرووپی تالیبان ڕایگه‌یاندووه كه ده‌وڵه‌تی كاتی به ڕه‌سمیه‌ت ناناسن و ڕیبه‌رانی ئه‌و گرووپه چاوه‌ڕێن ده‌سه‌ڵات به ته‌واوه‌تی بگرنه ده‌ست.