ماوه‌ی دوو ڕۆژە دانیشتووانی ئاواییه‌كانی “ئاغۆتمان” و “قڕوچیا”ی سه‌ر به شاری سنه، دەستیان کردووە بە چاك کردنی ڕێگای گوندەکەیان و ده‌ڵێن: چیتر چاوه‌ڕێی هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی نابن و خۆیان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو دا دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه، پتر لە دە جار سەردانی ئیدارەی ڕێگاوبانیان کردووە، بۆ ئەوەی ڕێگاکەیان بۆ چاك كه‌ن. به‌ڵام به‌رپرسانی ئەو ئیدارەیە سه‌ره‌ڕای بەڵێنی چاكسازی، هه‌تا ئێستا هیچ هه‌وڵێی جیددیان نه‌داوه. به هۆی خراپی ڕێگای ئه‌و دوو گونده لەبه‌ر به‌رپرسیارنه‌بوونی حکوومەت و کەمتەر خەمی کاربـەدەستان، خه‌ڵك خۆیان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان ده‌ستپێكردووه.
