لە بەرەبەری هاتنی سەری ساڵی نوێ هەڵمەتێکی دژە ویرووسی كۆرۆنا لە زیاتر لە ٢٠٠ ئاوایی مەریوان، سەوڵاوا و ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە بە دروشمی “هەراسان مەبن مرۆڤەکان، ئەندیشەی سەوزمان ڕێبەرە” دەستی بە کارەکانی کرد.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی ئەنجومەنی “سەوزی چیا”ی مەریوان وەکوو نەریتێکی ساڵانەی و میراتێکی بەنرخی ژینگەپارێزی لە هەڵمەتێکی گشتیدا پاک و خاوێنکردنی دێهات و سروشتی دەوروبەریان بۆ پێشوازی بەهار و ژیانەوەی سروشت بەڕێوە دەبرد. بەڵام هەڵمەتی ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی پێشوو بەڕێوە دەچێت و بە هۆی هاتنی ویرووسی کۆرۆنا ئەم هەڵمەتە لە پاک و خاوێنکردنی ئاواییەکانەوە دەگۆڕێت بۆ دژە ڤایرۆس کردنی ئەو ئاواییانە و بڕیار وایە هەڵمەتێکی گشتی و بەرچاو لە سەرجەم ئاواییەکانی مەریوان و سەوڵاوا بەڕێوە بچێت، بەو مەبەستەی کە ئەم نەخۆشییە لەوە زیاتر پەرەنەستێنێت و نیشتمان لەوە زیاتر زامدار نەکات.