٤ ڕۆژی دیكه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاكامی چه‌ندین مانگ كێبه‌ركێی كه‌مپه‌ینه‌كانی هه‌ڵبژاردن و نومایشه قیزه‌ونه تێلویزیۆنییهكان، بۆ هه‌مووان ڕوون ده‌بێته‌وه. به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاكامی ڕاپرسیه‌كان بریتی له وه‌پێش كه‌وتنی جۆو بایدێن، ترامپ به ئیدیعای ئه‌گه‌ری ساخته‌كاری، ڕوو به گرووپی گوشاری ڕاست ڕه‌وه‌كان و ڕه‌گه‌زپه‌رسته توندئاژۆكان، بانگهێشتی ئاماده‌باشی داوه تا شكستی ئه‌و قه‌بووڵ نه‌كه‌ن. به‌ده‌ر له‌وه‌یكه چ كه‌سێك ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری داهاتووی ئه‌مریكا، حزووری دووباره‌ی شارلاتانێكی سیاسیی وه‌ك “دۆناڵد ترامپ“، به باوه‌ڕی زه‌قی ڕاسیستی و دژه ژن و هه‌ڵوێست و هه‌ڵسووكه‌وتی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، یه‌كێك له بواره تراژیكهكانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت. تراژیك به‌و مانایه كه به مرۆڤێكی ڕهزل و كه‌م مایه‌ی وه‌ك ترامپ، ده‌رفه‌ت دراوه تا به‌م ڕاده‌یه، شعوور و كلتووری سیاسیی خه‌ڵك به‌كه‌م دانێ.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌جۆرێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تووڕه‌یی و بێ ئاسۆیی خه‌ڵكی ئه‌مریكایه. ترامپ كه له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانی گه‌وره، كۆمپانییه نه‌وتییه‌كان، غوولهكانی مڵك و ماڵ، خاوه‌نانی سه‌نعه‌تی كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی و ملیاردێرهكانهوه پشتیوانیی لێده‌كرێ، له‌م كه‌مپه‌ینه‌دا، حیزبی كۆماری خواز، نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات. ترامپی ملیاردێر، پاش چوار ساڵ مانه‌وه‌ی له كۆشكی سپی و به‌و كارنامه جهنایهتبارهی كه هه‌یه‌تی، هه‌روا له لێكه‌وته‌ی سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی نێئۆلیبڕالی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو كه ملیۆنان مرۆڤی له‌ژێر گوشاری هه‌ژاری و بێكاریدا خستووه‌ته په‌راوێزه، ته‌غزیه ده‌كات. پاش ڕكوودی ئابووریی ده‌یه‌ی ٧٠ و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له ئه‌مریكا، هه‌ر دوو حیزبه‌كه، به نۆره، سیاسه‌تی كاولكه‌ری نێئۆلیبڕالییان به‌كرده‌وه ده‌رهێنا و درێژه‌یان پێدا. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی چه‌ند ده‌یه، نه‌ته‌نیا ڕكوودی ئابووری و قه‌یرانی بێكاری كۆتایی نه‌هات، به‌ڵكوو به‌هۆی ڕه‌وتی جیهانی كردنه‌وه به‌شێوه‌ی نێئۆلیبڕالی و قه‌یرانی جیهانی سه‌رمایه‌داریی ساڵی ٢٠٠٨ و باروودۆخی دواتری، ناكۆكیی چینایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كجار په‌ره‌ی سه‌ند و ئاستی ژیان و ڕێفاهی چینی كرێكار و توێژه بێبهشهكان و ته‌نانه‌ت گرووپه‌كانی ناوه‌ڕاستی كۆمه‌ڵگا، زیاتر دابه‌زی. دواهاتی سیاسیی ئه‌م ڕه‌وته، بوو به‌هۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و هه‌ر ئه‌م باروودۆخه‌ش به‌ستێنی هاتنه سه‌ركاری ترامپی وه‌ك ڕه‌وتی ئۆڵترا ڕاستی پۆپۆلیستییی، ئاماده كرد. ترامپ به واده و درووشمی ناسیۆنالیستی و پشتیوانی خوازانه و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ جیهانی بوونه‌وه هاته مه‌یدان و ئیدیعای كرد كه به چوونه‌ده‌ره‌وه له په‌یمانی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی بازرگانی و سیاسه‌تی دژه په‌نابه‌ر، ده‌توانێ ڕكوودی ئابووری كۆنتڕۆڵ كات و كۆتایی به قه‌یرانی بێكاری بێنێت. ئه‌و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی دژه ژینگه‌شی به واده‌ی پێكهێنانی پیشه، پاساو ده‌كرد. ترامپ ئێستاش، به ته‌بلیغی ڕهگهزپهستانه دژبه ئه‌مریكایی ـــ ئه‌فریقاییه‌كان كه گۆیا ئه‌وان ته‌نیا بۆ تاوان و جه‌نایه‌ت درووست كراون، به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ناسیۆنالیسم و دژه په‌نابه‌ر بوون و واده‌ی وه‌ده‌رنانی مێكزیكیهكان، له ڕێگه‌ی نه‌فه‌ره‌ت نانه‌وه و تاقم گه‌رایی ئایینی و به‌ڵێنی ڕێگری كردن له هاتنی موسوڵمانان بۆناو خاكی ئه‌مریكا، به‌نیازه ئامانجه‌كانی خۆی به‌ره‌وپێش به‌رێت.
ترامپ به‌و ته‌بلیغاته ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و تاقم گه‌راییه‌ی، به ئیسلام هه‌راسی و بزواندنی هه‌ستی كوێری دژه په‌نابه‌ر بوون، توانیویه‌تی به‌شێك له توێژه‌كانی ناوه‌ڕاستی كۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت به‌شێك له بێكارانی توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگا، به‌تایبه‌ت له ئه‌یاله‌ته‌كانی باشووری ئه‌مریكا، به‌ره‌و كه‌مپه‌ینه ته‌بلیغاتیه‌كانی خۆی ڕابكێشێ. ملیۆنان كه‌س له‌و خه‌ڵكه به باری گرانی قه‌رزی بانكییه‌وه، خراونه‌ته په‌راوێزه‌وه. ئه‌وانه‌ی كه له حیزبی دیمۆكرات ناهۆمێد بوون، جۆو بایدێن به‌شێك له ده‌زگای سوننه‌تیی دیمۆكراته‌كان و درێژه‌ده‌ری ئه‌م باروودۆخه ناله‌باره ده‌زانن كه به‌سه‌ر ئه‌وانیدا سه‌پاندووه.
له‌و كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌دا، داماویی و بێ توانایی دۆناڵد ترامپ و جۆو بایدێن و هه‌ر دوو حیزبی كۆماری خواز و دیمۆكرات، به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری و قه‌یرانی كۆرۆنا كه كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكای خستووه‌ته ژێر چنگی خۆیه‌وه، به‌ئاشكرا ده‌بیندرێ. له ئه‌مریكا، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا هه‌تا ئێستا پتر له ٢٢٥ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه نزیك به ٨ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوون و ڕێژه‌ی بێكاری تا ئاستێكی بێ وێنه به‌رز بووه‌ته‌وه. درێژه‌ی ئه‌م قه‌یرانه نه ته‌نیا له ئه‌مریكا، به‌ڵكوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان، بۆشایی قووڵی له نێوان چینی سه‌رمایه‌دار و حیزبه‌كانی بورژوازی پێكهێناوه. نه جۆو بایدێن و نه ترامپ هیچ كامیان ناتوانن ئاسۆی ڕه‌ونه‌قی ئابووری و پیشه‌سازی و ستراتێژیه‌كی كارامه، به‌رامبه‌ر به بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ویرووسی كوشنده‌ی كۆرۆنا، بخه‌نه به‌رده‌م خه‌ڵكی ئه‌مریكاوه. ئه‌وان ناتوانن هیچ ڕێگایه‌ك بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له‌و قه‌یرانه‌ی كه سه‌رتاپێی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریكای داگرتووه، نیشان دهن. ئه‌وان ناتوانن ئاسۆیه‌كی ڕوون له ئاكامی توندبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین و كێبه‌ركێی زلهێزه جیهانی و ناوچه‌ییه‌كان، كه له هه‌موو شوێنێك پێگه‌ی ڕێبه‌ریی سیاسیی ئه‌مریكایان بردووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه، بخه‌نه به‌رچاوی خه‌ڵكی ئه‌مریكا.
ئه‌گه‌ر جۆو بایدێن به نوێنه‌رایه‌تی له حیزبی دێمۆكرات، لاوازبوونی ئابووری ئه‌مریكا و به‌شوێنیدا، جیهانی چه‌ند جه‌مسه‌ری و سه‌همی زلهێزه ڕهقیبهكان، له ناوه‌نده قه‌یراناوییه‌كانی جیهان، تا ڕاده‌یه‌ك به‌ڕه‌سمی ده‌ناسێ، به‌ڵام ترامپ به هه‌ڵسووكه‌وتی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی، ته‌نانه‌ت بۆ حیزبی كۆماری خوازیش بووه‌ته كێشه. هه‌ر ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وته چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌ی ترامپ له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشانه‌ی كه ئه‌مریكا چ له ئاستی ناوخۆیی و چ له ئاستی جیهانیدا له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕووه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه میانه‌ڕه‌وه هاوحیزبیهكانیشی ده‌نگی پێنه‌ده‌ن و له به‌رامبه‌ردا، ده‌نگ بده‌نه به‌رئه‌ندامی حیزبه نه‌یاره‌كه‌یان.
بێ گومان، ترامپ و بایدێن، نوێنه‌رانی به‌شه‌كانی سه‌رمایه‌داریی ئه‌مریكان كه ڕوانگه‌ی جیاوازیان سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه. به‌ڵام سیاسه‌ت و كرده‌وه‌ی ئه‌وان هیچ پهیوهندهییهكی به چینی كرێكاری ئه‌مریكا و ئه‌و جه‌ماوه‌ره ملیۆنییه‌ی كه خراونه‌ته‌وه په‌راوێزه‌وه، نییه. ئه‌وانه هیچیان به‌دیلی ڕزگاریی ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا نین. چینی كرێكار، ڕه‌نگین پێسته‌كان، په‌نابه‌ران، ژنان و جه‌ماوه‌ری ملیۆنیی په‌راوێزخراو، بۆ ڕزگاریی ڕاسته‌قینه له چنگ بێكاری و هه‌ژاری و ئه‌و بێبه‌شیانه‌ی كه به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه، ڕێگایه‌كیان بێجگه‌له خه‌بات له‌دژی سه‌مایه‌داری نییه.
ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه به هه‌ڵبژاردن له نێوان “خراپ” و “خراپتر“، چاره‌نووسی خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست بایدێن و یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هیوای گۆڕانكاری له باروودۆخی ناله‌باری ئێستا، وه‌دوای ڕه‌گه‌زپه‌رستێكی به‌دزمانی وه‌ك ترامپ كه‌وتوون، دۆڕاوه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م كایه‌یه‌ن. ڕوانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له نێوان خراپ و خراپتر و ئه‌وه‌یكه “با ده‌نگ به بایدێن بده‌ین تا ترامپ سه‌رنه‌كه‌وێ“، له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌باتی دژه سه‌رمایه‌داریه‌وه، نه ته‌نیا ستراتێژیه‌كی درووست نییه و به‌كرده‌وه، ده‌بێته هۆی جۆرێك له په‌راوێز كه‌وتن و پاسیفیسم، به‌ڵكوو وه‌ك تاكتیكیش، كاتێك كاریگه‌ر ده‌بێت كه ڕه‌وتی ڕادیكاڵ و سۆسیالیستی پێكهاتبێ و له بواری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به گرتنه‌به‌ری ئه‌مجۆره تاكتیكانه و حزووری به‌هێزی له گۆڕه‌پانی خه‌بات، بتوانێ به‌شێك له خواسته‌كانی خۆی به‌سه‌ر باڵێك له بورژوازیدا بسه‌پێنێ. به ده‌رس وه‌رگرتن له‌م ئه‌زموونانه، هێزه چالاكه‌كانی دژه سه‌رمایه‌داری، ڕێگایه‌كیان بێجگه‌له ئه‌وه له‌به‌رده‌م نییه كه بۆ كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان، ڕیزه‌كانی خۆیان له‌ناو حیزبێكی ڕه‌زمه‌نده‌ی كۆمۆنیستیدا، پته‌و و ڕێكبخه‌ن. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی لانیكهمی حه‌قده‌ست، هاتنه‌خواره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له ڕێگه‌ی هێناخواره‌وه‌ی كاتژمێری كاری ڕۆژانه و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی كاتی به‌تاڵ، ئه‌وله‌وییه‌ت دان به دابین كردنی ته‌ندرووستی و ده‌رمان و ئه‌منییه‌تی گیانیی هاووڵاتییان، كۆتایی هێنان به ڕه‌گه‌زپه‌رستیی جێكهوتوو و هێتر، نه به دڵ خۆش كردن به واده و به‌ڵێنیه‌كانی جۆو بایدێن، به‌ڵكوو ته‌نیا به زه‌بری خه‌باتی ڕێكخراو و به‌گژ داچوونی سه‌رمایه، دێته دی.