کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌ڵبژاردنێك له‌ نێوان خراپ و خراپتردا!

چارهنووسی ههڵبژاردنهكانی ئهمریكا تا ئهو جێگایهكهپهیوهندی بهدهنگی بهشدار بووانی ئهو ههڵبژاردنهوهبوو، بهسهركهوتنی بایدێن، بهربژێری حیزبی دیمۆكرات، كۆتایی ێپهات. بهڵام نابێ لهبیرمان بچێتهوهكهكۆمهڵگای ئهمریكا یهكجار پۆلاریزهیهو هێشتا بهمتمانهی كامڵهوهناتوانین بڵێین كهپڕۆسهی چوونی بایدێن بۆ كۆشكی سپی، ڕهواڵێكی ئاسایی تێپهر دهكات. ترامپ لهجهرهیانی تهبلیغاتی ههڵبژاردنهكاندا بهردهوام وتبووی كهیان ئێمهسهردهكهوین و یان ساختهكاری كراوه‌. ئهو لهڕۆژی كۆتایی ههڵبژاردنهكهدا، تهنانهت بهر لهوهیكهههژماردنی دهنگهكان كۆتایی پێ بێت، لهپاڵ تیمی ههڵبژاردنهكهیهوهدهركهوت و خۆی سهركهوتووی ئهم ههڵبژاردنهپێناسهكرد و لهدرێژهدا ڕایگهیاند كهدیمۆكراتهكان بهنیازن ئهم سهركهوتنهیان لێ زهوت بكهن. ئهو خوازیاری ڕاگیرانی ههژماردنی دهنگی پۆستی بوو و لهههوڵێكی ناسهركهوتووانهدا، نهیتوانی حوكمی دادگا بۆ ڕاگرتنی ههژماردنی دهنگهكان بهدهست بێنێ. كاتێكیش كهبایدێن شهوی شهممهبهكاتی ئهمریكا، پاش ڕاگهیاندنی وهدهست هێنانی دهنگی پێویست لهلایهن میدیا ڕهسمییهكانهوه، لهحزووری لایهنگرانیدا، سهركهوتنی خۆی ڕاگهیاند، هاوكات ترامپ پێگهكۆمهڵایهتیهكانی خۆی، بانگهێشتیئامادهبوون بۆ موقاومهتكرد و كۆڕهكهی تهنانهت باسی له‌ “ئامادهبوون بۆ شهڕكرد. بهسهرهنجدان بهگشت ئهم ههڕهشهو ئیدیعایانه، ژمارهیهك لهیهكیهتیهكرێكاریهكان لهئهمریكا لهبانگهێشتێكی هاوبهشدا ڕایانگهیاند كهلهئهگهری كودتای ترامپدا ئهوان دهست دهدهنهڕێكخستنی مانگرتنی گشتی. ههموو داتاكان نیشانی دهدهن كهههرجۆرهههوڵێكی ترامپ بۆ بهربهست نانهوهلهسهر ڕێگای بهدهسهڵات گهیشتنی سهرۆك كۆمار و یان ههرجۆرهوهحشیگهریهكی پێگهكۆمهڵایهتیهكانی، دهتوانێ بههێزترین وڵاتی ئیمپریالیستی جیهان لهگهڵ قهیرانێكی كۆمهڵایهتی بهرهوڕوو كاتهوه‌. گشت ئهم ڕووداو و كهش و ههوا خوڵقاوهلهباروودۆخێك دایهكهلهماوهی چهند ههفتهی ڕابردوودا، میدیاكانی بورژوازی، شهو و ڕۆژ سهبارهت به‌ “كۆنترین دیمۆكراسیی جیهانوئاخێزگهی دیمۆكراسی، هات و هاوارێكی زۆریان وهڕێخستبوو. بهدهر لهم ههرا و هوریایانه، ڕاستیهكهی ئهوهیهكهلهوئاخێزگهی دیمۆكراسیهدا تهنیا دوو حیزب، ئهویش بهپشتیوانی ماڵیی ملیۆنیی بۆنگا و كۆمپانییهكان، كهمپهینهكانی ههڵبژاردنی خۆیان بهڕێوهدهبهن و هیچ دهرفهتێك بۆ حزووری حیزبێكی دیكهنییه و  دهنگی ڕاستهقینهناخرێتهناو سندووقهكانهوه، بهڵكوو دهنگیئهنجومهنی نوێنهرانقسهی ئاخر دهكات. ئهم شێوازهلهههڵبژاردنه، ئهگهرچی بهڕواڵهت لهژێر ناوی پاراستنی مافی ههڵبژاردنی ئهیالهتهچكۆلهكان ئهنجام دهدرێ، بهڵام لانیكهم لهكێبهركێی ههڵبژاردنهكانی جۆرج بووشی كوڕ و ئهلگۆری جێگری كلینتۆن دا بینیمان كهتهكلیفی نیهایی سپاردرایه‌‌ دادگای باڵا و یان لهساڵی ٢٠١٦دا سهرهڕای ئهوهیكههیلاری كلینتۆن پتر له٢ ملیۆن دهنگی لهترامپ زیاتر بهدهست هێنابوو، بهڵامئهنجومهنی نوێنهران، دهنگهكانی خۆی بهقازانجی سهرۆك كۆماریی ترامپ ڕاگهیاند. دیسانیش ههر لهو بهناو سهرچاوهیهی دیمۆكراسیهدا، نزیك بهپێنج ملیۆن كهس كهبههۆكاری جۆراوجۆر،لهزیندانهكاندا بهسهر دهبهن لهمافی بهشداری كردن لهههڵبژاردنهكاندا بێبهرین و دوو سێههمی ئهم ڕهقهمهش لهڕهنگین پێست و لاتینۆكان پێكهاتوون. ههر لهمسهرچاوهیه“‌دا، لهپهراوێزی شارهگهورهكان، كهشوێنی نیشتهجێ بوونی خهڵكی بهڕهگهز ئافریقایی و لاتینۆكانن، ناوهندی ههڵبژاردنی كهمتر دادهندرێت و تهنانهت كاتژمێرهكانی دهنگدان سنووردارن و ههمووی ئهوانهش، لهڕاستیدا، جهوههری ڕاستهقینهی ئهوهیكهلهبڵینگۆكانی بورژوازییهوه‌ “دیمۆكراسیی پێ دهوترێ، بۆمان دهردهخات. هاوكات لهگهڵ ئهم ههڵبژاردنه، ڕێفراندۆمێكیش لهئهیالهتی كۆلۆرادۆ بۆ ههڵوهشاندنهوهی ئهم شێوازهلهدهنگدان ئهنجام درا كهبه٥٢ و ١٧ دههۆمی لهسهدی دهنگهكانهوهپهسند كرا و ئهوهش ١٥مین ئهیالهتی ئهمریكایهكهههتا ئێستا لهڕێگهی بهڕێوهبردنی ڕێفراندۆمهوهدژایهتیی خۆی لهگهڵ ئهم شێوازهلهههڵبژاردن ڕاگهیاندووه‌. بهڵام گۆڕینی یاسای بنهڕهتی لهمبارهوهپێویستی بهڕهزامهندیی ٣٨ ئهیالهت ههیه‌.

بایدێن لهوتاری سهركهوتنهكهی خۆیدا ڕایگهیاند كهسهرۆك كۆماری گشت خهڵكی ئهمریكایهو لهبهرژهوهندی دهنگدهران دیفاع دهكات. ههڵبهت ئهوهش تاكتیكێكی دیكهی نوێنهرانی بورژوازییهكهبهردهوام خۆیان بهنوێنهری ههموو خهڵك پێناسهدهكهن و بهرژهوهندی خۆیان، بهرژوهندی خهڵك ناو لێدهنێن. بهڵام كێیهنهزانێ كهبایدێن یهكێك لهبهرچاوترین نوێنهرهئولیگارشیهكانی ئهمریكایهو ٦ ساڵی تهواو یهكێك لهسێناتۆرهدهست ڕۆیشتووهكان و یهكێك لهسهرسهخترین داكۆكیكارانی هێرشی نیزامیی ئهمریكا بۆسهر عێراق بووهو ههمووانیش دهزانن كهمۆرهسهرهكیهكانی حیزبی دیمۆكرات بهڕاحهتی لهپشت پهردهوه، بۆ بهسهركهوتن گهیاندنی ناوبراو، لههیچ پیلانگێڕیهك دژبهبێرنی سهندێرز، ڕێبهری باڵی چهپی ئهم حیزبه، دهریغیان نهكرد. لهڕاستیدا شانسی بایدێن بۆ سهركهوتن لهو ههڵبژاردنهدا ئهوهبوو كهلهبهرامبهر كهسێكی فاشیست و ڕاسیست و دژهژنی بهتهواو مانادا دهركهوت و  ترامپ پاش چوار ساڵ، تهنانهت بۆ هێندێك لهكاربهدهستانی سهرهكیی حیزبی كۆماریخوازیش، مۆرهیهك بوو كهگشت نهزمی سیاسیی ئهمریكای بردبووه‌‌ ژێر پرسیار و درێژهی سهرۆك كۆماریی ئهو دهیتوانی مهترسیی جیدی بۆ ئهم نهزمهسیاسیهبێت. شانسی بایدێن لهوهدا بوو كهبهتایبهت لهو مانگانهی دواییدا پتر لهههموو كاتێك بێ توانایی ترامپ لهبهڕێوهبهریی قهیرانی كۆرۆنا ئاشكرا ببوو. كارنامهی بهڕێوهبهریی ترامپ، لهو قهیرانهدا بریتی بوو له‌: ٩ملیۆن و ٧٠٠ ههزار تووش بووی كۆرۆنا و پتر له٢٣٤ ههزار قوربانیی ئهم نهخۆشیه، بێكار بوونی پتر له٤٥ ملیۆن كهس كهبهشێكی زۆریان بهبێ وهرگرتنی حقوقی بێكاری ئاوارهی شهقامهكان بوون. ههڵبهت ئهوهش خۆی دهركهوتهیهكی دیكهیهلهسیاسهتهكانی ترامپ كهنهتهنیا نهیتوانی قهیرانی ئابووری كۆمهڵگای پێ سووك بكات، بهڵكوو بێبهزهیانه، باری ئهم قهیرانهی لهسهر شانی ملیۆنان كهس لهحهقدهست وهرگران و بێبهشانی كۆمهڵگا، قورستر كرد.

ئاشكرایهكهبایدێنیش نهوڵامێكی بۆ پرسی جیهانیی دامركانی هێژمۆنیی ئیمپریالیسمی ئهمریكا ههیهو نهوڵامێكی بۆ شكستی نێئۆلیبڕالیسم لهپانتایی جیهانی و كاریگهریهكانی لهسهر ژیانی ملیۆنان كهس كهبههۆی ئهم سیاسهتانهوهخراونهتهپهراوێزی كۆمهڵگای ئهمریكاوه، ههیه‌. ئهوهش لهباروودۆخێك دایهكهلهسهر كار لاچوونی ترامپ بهمانای پاشهكشهی پایهكۆمهڵایهتیهكانی ئهو و بهمانای بنبڕ كردنی دوو جهمسهریی لهناو ئهم كۆمهڵگایهدا نییه‌. ئهوهیكهدیسان خهڵكی ئهمریكا ناچار بوون لهنێوان خراپ و خراپتردا، یهكیان ههڵبژێرن، ئاسۆی ڕزگاریی ئهم خهڵكهنییه‌. ئهوهیكهیهكیهتییكرێكاری، لهئهگهری كودتای ترامپ دا، بانگهێشتی مانگرتنی گشتی دهكات، ئهوهیكهبزووتنهوهیگیانی ڕهشپێستهكان بایهخی ههیه‌” بهردهوام لهكۆمهڵگادا حزووری ههیه، خاڵێكی هیوابهخشهكهدهتوانێ لهجهرگهی جهمسهربهندیی ئێستادا، ئاسۆیهكی دیكهلهبهرامبهر كۆمهڵگادا بكاتهوه‌. ئاسۆیهك كهنهتهنیا لهوڵاتی ئهمریكا، بهڵكوو لهچوار سووچی جیهانی سهرمایهداریدا زهروورهتی پهیدا كردووه‌. پێویستهبۆ ئهم ئاسۆیهدهست بدهینهنهبهرد و خهبات. بێگومان بژاردهیهكی لهوهشیاوتر، لهپێناو ڕزگاری لهكۆیلهتیی مۆدێرن، بوونی نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-