ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوا لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ٧٨٥ ئەندامی داعش کە زۆرینەیان بیانیین، لە کامپی عەین عیسا هەڵاتون.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەکراوه، ئەو داعشانە بە هەماهەنگی لەگەڵ چەکدارانی گروپە توندڕەوەکانی سورییه و بە پاڵپشتیی ئاسمانیی و بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکییه بۆ سەر عەین عیسا توانییوانه ده‌ربازبن. ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر لە رۆژئاوا بانگەوازێکى بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد بەهۆى بۆردومانەکانى تورکیاوە هه‌روه‌ها ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش کە لە که‌مپى عەین عیسا دەستبەسەر کرابون، هەڵاتون. ئه‌م ئیداره‌یه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، ئەگەر کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى فریانەکەوێت نیته ده‌نگ دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت و مەترسى دوبارە سەرهەڵدانەوەى داعش لە دەرگاى هەموان دەدات.