کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

هه‌ژاری و گرانی له‌ ئێران بێداد ده‌كات

كاكه، لاقی مریشكت ههیه؟، پرسیارێكهكهساڵانێكهلهسهرپرستی بنهماڵهكرێكار و زهحمهتكێشهكانی ئێران لهكاتی كڕیندا دهبیسترێ. ڕستهیهك كهڕهنگبێ ئهمڕۆ بیستنی بۆ ههمووان ئاسایی بێت، لهبهر  ئهوهیكه ڕژیم خهریكه‌‌ بێ ڕهونهقتر بوونی ههرچی زیاتری سفرهكانی خهڵك بهتایبهت لهماوهی ساڵانی ڕابردوو، دهكاتهنۆڕمێكی ئاسایی. ههر وهك چۆن فرۆشتنی گورچیلهی بۆ دابین كردنی ژیان، ئاسایی كردووهتهوه‌. ڕژیم بهتهمایهدهرد و ژان و ههموو ئهو نههامهتییانهی كهخۆی خوڵقاندوونی، بیانكاتهنۆڕمێكی ئاسایی لهژیانی زۆربهی خهڵكی ئهم كۆمهڵگایهدا. لهڕاستیدا كاتێك حهقدهستی كرێكار، ئهویش ئهگهر لهباردووخی ئێستادا كارێكی وهگیر كهوتبێ، ٥ بهرابهر لهژێر هێڵی ههژاری دایه، سهرههڵدانی ئهمجۆرهدیاردانهدوور لهچاوهڕوانی نییه‌. ههر ئهوهندهبهسهكهلهمانگی ئهوهڵی ساڵدا بوترێ كهههموو كاڵاكانی ناو سهبهدی مهعیشهت چهندین بهرابهر گران بووه‌. كرێكارێك لهوتووێژ لهگهڵ ههواڵنێرییئیلنادهڵێ: “ههر كات بۆ نموونهئهگهر ٢٠ لهسهد بهلانیكهمی حهقدهستهكانمان زیاد بێت، تهوهرۆمیش ٤٠ لهسهد زیاتر دهبێت و كرێكاران دیسان ناتوانن ژیانێكی لانیكهم بۆخۆیان دابین بكهن“.

بهپێی ڕاپۆرتی ههواڵنێری ئیلنا، تا مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردوو، چارتی تهوهرۆم، چارتێكی ڕوو لهزیادبوون بووه‌.  بانكی مهركهزی ڕێژهی تهوهرۆمی یهك ساڵی داهاتووی ٢٢ لهسهد دیاری كردووه‌. بهڵام ڕێژهی تهوهرۆمی ٢٠ تا ٢٤ لهسهدی لهساڵدا تهنیا دهرخهری گۆشهیهكهلهم حهقیقهته‌. ژیانی ئێستای خهڵكی ئێران نیشانی دهدات كهڕێژهی ڕاستهقینهی تهوهرم لهئێران زۆر لهم ڕهقهمانهلهسهرتره‌. كهوابوو لهوڵام بهم پرسیارهپێویستهبوترێ كه‌ “ساڵی خۆش ههر لهبههارهكهیه‌‌وهدیاره‌”. لهلایهكی دیكهوه، ناوهندی ئامار لهڕاپۆرتێكی ڕهسمیی خۆیدا وێڕای لێكدانهوهی گۆڕاكارییهكانی دهركهوتهی قیمهتی كاڵا و خزمهتگوزارییهپێویستهكان لهمانگی ڕهشهممهی ١٣٩٩، ڕێژهی مامناوهندی تهوهرۆمی لهكۆتایی مانگی ڕهشهممهدا پتر له٣٦ لهسهد بهرئاورد كرد و گوشاری تهوهرۆمی لهكۆتایی مانگی ڕهشهممهلهچاو كۆتایی ئهم مانگهی ساڵی ڕابردوو، نزیك به٥٠ لهسهد ڕاگهیاند. بهدهر لهم داتا ڕهسمییانهی مانگی ڕهشهممه، لهمانگی خاكهلێوهشدا، دهركهوتهكانی تهورۆمی غهیرهڕهسمی، چوونهسهرهوهی دووبارهی قیمهتهكانمان پێ نیشان دهدهن.

لهوهها باروودۆخێكدا پێویستهئهم پرسیارهبكرێت كهئایا چوونهسهرهوهی لانیكهمی حهقدهست بهفهڕزی پێدانی ههموو مهزایاكان، لهمانگی خاكهلێوهو گوڵاندا كهبهحیساب كردنی حهقی ئهولادیشهوهدهبێته٤ ملیۆن و ٢٠٠ ههزار تمهن، بهڕاستی بهشی دابین كردنی ژیانێكی لانیكهم لهئێرانی ئهمڕۆدا دهكات؟ ئایا كرێكاران بهلهبهرچاوگرتنی ڕهوتی ئێستای ڕێژهی تهوهرۆم، ئاسۆیهكی ڕوونتریان لهچاو ساڵی ٩٩ی ههتاوی لهپێشهو ئایا بهڕاستی بهقهد نووكهدهرزییهك دهكرێ لهژێر دسهڵاتی نگریسی كۆماری ئیسلامیدا، بهباشتر بوونی ژیان هیوادار بین؟

بهلهبهرچاوگرتنی ههوسارپساویی تهوهرۆم كهتهنانهت خۆی لهئاماریڕاگهیهندراوی ناوهندهڕهسمییهكانیشدا نیشان دهدات، بردنهسهرهوهی حهقدهستهكان تا ئاستی ڕاگهیهندراو بێگومانئهرزانتر بوونی هێزی كاری لێدهكهوێتهوه‌. بهدهر لهكاربهدهستانی باڵای ڕژیم، تهنانهت بهڕێوهبهرانی دهوڵهتیش هیچ كات نیگهرانی گرانی و تهوهرۆم نین، لهبهر ئهوهیكهحقووقهكانیان ههمیشهچهندین بهرابهری ڕێژهی تهوهرۆمه‌. كهوابوو لهنیزامی سهرمایهداریی كۆماری ئسیلامیدا ههموو فاكتهرهئابوورییهكان بهجۆرێك لهپهنا یهكتر ڕیز كراون  كهكرێكاران هیچكات نهتوانن بهباشتر بوونی باروودۆخی ژیانیان هیوادار بن و بڵێن: “ئهمساڵ ژیانمان باشترهلهساڵانی ڕابردوو“. كرێكار پێویستههێزی كارهكهی ههرزان بێت و لهوهش گرینگتر ههرزان بمێنێتهوهتا سهرمایهبتوانێ قازانج وهسهر یهك بنێ. لهڕوانگهی سهرمایهوهئاستی ژیانی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێش پێویستهلهكۆمهڵگادا لهخوارێ ڕابگیرێت و بكرێتهبابهتێكی ئاسایی تا نهتوانن بهرهو گۆڕینی باروودۆخی نامرۆڤانهههنگاو ههڵگرن. ههر بۆیهئهمڕۆ نهكڕینی لاقی مریشك سهیرهو نهگورچیلهفرۆشتن و نهزبڵگهڕی و نهههزاران دهرد و موسیبهتی دیكه‌. چونكهههموو ئهوانهی كهلهڕێگهی ئهم ڕژیمهوهبهنان و نهوایهك گهیشتوون و ههموو ساڵێ حقووقهكانیان زیاتر دهبێت، چوونهسهرهوهی ٢٥ لهسهدیی كرێی تاكسی و یان ٥ ههزار تمهن گرانتر بوونی مریشك، بهلایانهوهگرینگ نییه‌. ئهوان بهشهریك بوون لهتاڵان كردنی سهروهتی كۆمهڵگا، ههمیشهپێداویستیی ژیانی خۆیانیان لهئیختیار دایه، بهڵام بۆ كرێكاران دهبێ چۆرتكهبخهن و بۆیان حیساب بكهن كهحهقدهست دهبێ چهند بێت و تهوهرۆم چهندی زیاد كردووه‌. لهناو بنهماڵهكرێكارییهكاندا، ئهو كهسهی كهپێداویستییهكانی ناو ماڵ دهكڕێ، لهههمووان باشتر تهوهرۆم و گرانی ههست پێدهكات، لهبهر ئهوهیكهههموو ڕۆژێ زنبیلی ناو دهستی بهتاڵتر دهبێت.

ههر ئهوهندهبهسه تا ڕێژهیهكی بێ بایهخ بهلانیكهمی حهقدهستهكان زیاد بێت تا لهكهلێنهكانی ئابووریی شڵهژاوی ئێرانهوه،تهوهرۆمی زیاتر بهسهر ژیانی كرێكاران و زهحمهتكێشاندا ببارێ. ئهوكات چوونهسهرهوهی كرێی ماڵ و كرێی هاتووچۆ و قیمهتی خواردهمهنی و گهلێك گوشاری دیكه، تێكڕا ورووژم دهكهنهسهر ههژاران و بێبهشان. سهرمایهداران بهتهمان ئهو درۆیهجێ بخهن كهگۆیا هۆكاری چوونهسهرهوهی قیمهتهكان و تهوهرۆم، زیاد كردنی حهقدهستهكانهتا بهخهیاڵی خۆیان ئهم بابهتهئاسایی و چارهههڵنهگر نیشان بدهن. بهڵام بێگومان حهقیقهت شتێكیتره‌. حهقیقهت لهو پهیوهندییهزاڵمانهیهدایهكهتێیدا یاسای قازانجپهرهستی، نابێ سهرپێچیی لێبكرێ. یاسایهك كهبهقیمهتی لهناوبردنی ژیانی ئینسانهكان دهبێ بپارێزرێ. یاسایهك كهبهشێوازی جۆراوجۆر، بهفروفێڵی ئایینی و نهتهوهیی پاساوی دهكهن و وهفاداری و لهخوبردوویی و قهبووڵ كردنی ژان و ئازار و زهحمهت تهنیا بۆ جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێش ئاسایی لهقهڵهم دهدهن. خهڵكی ئێران دهبێ ژیانێكی دژواریان بێت تا دهسهڵاتی ئیسلامی بتوانێ درێژهبهتاڵان كردنی حاسڵی دهستڕهنجی ئهوان بدات. بهڵام لهلایهكی دیكهوهواقعییهتی ئهمڕۆی كۆمهڵگای ئێران، ناڕهزایهتی و خهباتێك كهجهستهی حاكمانی جهنایهتكار و گهندهڵی كۆماری ئیسلامیی وهلهرزهخستووه، باس لهوهدهكات كهقوربانیانی كۆماری ئسیلامی، قوربانی بێ ئازار نین و ملكهچی نهبوونی و ههژاری و نههامهتییهكان نابن. ئهوان ساڵههایهدهنگی ناڕهزایهتییان بهرز كردووهتهوهو ههر ڕۆژێك كهتێدهپهڕێ خۆیان ئامادهتر دهكهن و ههنگاوێك بهرهو ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی كهپارێزهری ئهم باروودۆخهنامرۆڤانهیهیه، ههڵدهگرن.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-