به پێی ڕاپۆرتی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئێران، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی به ناردنی نامه‌یه‌ك، داوای له هاووڵاتیان كردووه كه له‌دژی ناڕازییان به گرانی بێنزین خه‌به‌ر ڕسانی بكه‌ن.
له‌م نامه‌یه‌دا كه له لایه‌ن “ستادی خه‌به‌ری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات” ناردراوه هاتووه: “ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كتان سه‌باره‌ت به تێكده‌رانی ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی خه‌ڵك هه‌یه، ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌زارتخانه‌یه په‌یوه‌ندی بگرن”. هه‌ر چه‌نده كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ناڕازییانیان به سه‌ركوت ته‌هدید كردووه، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. به پێی گرته ویدیۆییه بڵاوكراوه‌كان، ناڕازییان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌وانه، ئه‌هواز، شووشته‌ر، دزفوول، گه‌چساران، ئابادان، خۆڕه‌م شار، ماه‌شه‌هر، ڕه‌شت، شیراز، به‌نده‌رعه‌باس، گورگان، خۆڕه‌م ئاباد، قۆم، ئیلام، كه‌ره‌ج، سنه، دۆروود، قه‌زوێن، ئه‌راك، مێهدی شه‌هر، گه‌رمسار، شاهروود، نه‌جه‌ف ئاباد، شه‌هریار، بۆكان، مه‌ریوان، تاران، ته‌ورێز، ئه‌رده‌بیل، ورمێ، ساوه، پاسارگاد، قه‌ڵای حه‌سه‌ن خان، وه‌رامین، ساری، یاسووج، قائێم شار، شه‌هری كورد، مه‌له‌ك شار، په‌ره‌ند، یه‌زد، ده‌ماوه‌ند، پۆلدۆخته‌ر، نیشابوور، سه‌رپۆل زه‌هاب، كه‌هنووج، یه‌زد، بووشێهر، كه‌هنووج و به‌همه‌ئی، هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه.