“چیا قوربانی” به‌رپرسی یه‌كێتی كرێكارانی فه‌رشی ده‌ستبافی مه‌هاباد له وتووێژێكدا ڕایگه‌یاند، ناجێگیر بوونی دۆخی بازار و بڵاوبوونه‌وه‌ی وایرۆسی كۆرۆنا بوه‌ته هۆی بێكاری و نه‌فرۆشتنی به‌رهه‌می ده‌ستی فه‌رش بافه‌كانی شاری مه‌هاباد.
ئه‌م ساڵ شاری مه‌هاباد زیاتر له ٢ هه‌زار و ٢٠٠ مه‌تر فه‌رشی ده‌ستبافی به‌رهه‌م هێناوه كه له چاو ساڵانی ڕابردوو ٣٠ له‌سه‌د به‌رهه‌مهێنانی كه‌می كردووه. به‌ربه‌سته‌كانی هه‌نارده كردن فه‌رشی ده‌ستباف بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ساڵانی ڕابردوودا كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی فه‌رش له شاری مه‌هاباد داناوه. شایانی باسه كرێكارانی فه‌رش بافی شاری مه‌هاباد به‌هۆی نه‌بوونی بیمه‌ی كاری و داڕمانی بازاڕی كرێن و هه‌نارده كردنی فه‌رش، له ژێر گوشارێكی سه‌ختی ئابووریدان.