“شه‌هلا محه‌ممه‌دی” ڕۆژنامه‌وان و چالاكی سیاسی دانیشتووی باشووری كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیمی كۆماری ئسلامیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه خه‌ڵكی شاری “ڕوانسه‌ر”ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان و بڕوانامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی زانكۆی سلێمانی هه‌یه و له ساڵی ٢٠١١ی زاینیه‌وه له هه‌ریمی كوردستان نیشته‌جێیه. له ماوه‌ی ئه‌و ١٠ ساڵه‌دا چه‌ندین جار بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئه‌شكه‌نجه و ئازار داوه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون. به‌ڵام ئه‌م جاره ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی كۆشتنیان له خۆی كردووه. جێی ئاماژه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش چالاكێكی دیكه‌ی سیاسی له شاری سلێمانی له لایه‌ن ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه تیرۆر كرا.